ناردنی جیهازاتی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ YPG درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی سووریا- کاروانێک بریتی له‌ 70 لۆری چه‌ک، جیهازات و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ئه‌مریکا گه‌یشته‌ ده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کانی YPG.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروانێکی دیکه‌ی جیهازاتی سه‌ربازیی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشته ده‌ستی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له‌ شاری حه‌سه‌که‌ له‌ باکووری سووریا و له‌ نێوان ئه‌و هێزانه‌دا دابه‌ش کرا.

ئه‌م کاروانه‌ بریتی له‌ 70 لۆری چه‌ک، جیهازات و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بووه‌.

ئه‌م کاروانه به‌ په‌ڕینه‌وه‌‌ له‌ کوردستان عێراق و سنووری سیمالکا گه‌یشتۆته‌ کوردستانی سووریا و له‌ نێوان هێزه‌کانی حه‌سه‌که‌ و ڕه‌قه‌ دابه‌ش کراوه‌.

ده‌وترێت تاکوو ئێستا زیاتر له‌ 400 لۆری یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی هێزه‌ کوردی و سوورییه‌کان.

تورکیا، YPG به‌ باڵی سه‌ربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (YPG) ده‌زانێت و یارمه‌تی به‌م گرووپه‌ به‌ یارمه‌تیی ناڕاسته‌وخۆ به‌ PKK و هه‌ڕه‌شه‌یێکی دژ به‌ ئاسایشی خۆی وێنا ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8118

Your Comment

You are replying to: .
captcha