عالیه‌ نوسه‌یف شوێنکه‌وتووی به‌عسییه‌کان و سه‌دامییه‌کانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: لێدوانی عالیه‌ نوسه‌یف نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان پیشانده‌ری شوێنکه‌وتووییی شێوازی به‌عسییه‌کان و سه‌دامییه‌کانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ "بغداد الیوم"ی وتووه‌: ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی عێراق دوژمنایه‌تیی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن و ئێستاش له‌ ڕوانگه‌ و ستراتێژی به‌عسییه‌کان دژ به‌ کورده‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.

ناوبراو زیادی کرد: عالیه‌ نوسه‌یف یه‌که‌م که‌س نییه‌ که‌ دژایه‌تیی کورد ده‌کات و دژ به‌ خه‌ڵکی کوردستان -که‌ مافه‌که‌یان پێشێل کراوه‌- ستراتێژی و ڕوانگه‌ی به‌عسی و سه‌دامییه‌کان به‌ کار ده‌هێنێت.

عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌ عێراقدا به‌ ده‌ست عالیه‌ نۆسه‌یف و دیکه‌ی دوژمنانی کورد بوایه‌ پێش 10 ساڵ فه‌رمانی ده‌رکردنی کورده‌کان له‌ عێراقیان ده‌دا. به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام داوای گفتوگۆ و ده‌ره‌چه‌ی دیپلۆماتیک ده‌که‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌کانمان.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ عالیه‌ نۆسه‌یف پێشتر له‌ لێدوانێکدا داوای ده‌رکردنی کورده‌کانی پشتیوانی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدای کردبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8085

Your Comment

You are replying to: .
captcha