درێژه‌ به‌ دانووستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌ده‌ین

به‌شی تورکیا- فێدریکا مۆگرینی وتی: تورکیا شه‌ریکێکی ناوچه‌ییی گرینگی ئێمه‌یه‌ و درێژه‌ به‌ دانووستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێدریکا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ درێژه‌دان یان درێژه‌نه‌دانی دانووستانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: درێژه‌ به‌ دانووستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ده‌ین.

ناوبراو جه‌ختی کرد: پێش هه‌موو شتێک تورکیا شه‌ریکێکی هه‌ره‌ گرینگی ئێمه‌یه‌ و هێشتاکه‌ یه‌کێک له‌ کاندیداکانی ئه‌ندامێتیی‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا دێته‌ ئه‌ژمار به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ درێژه‌ به‌ دانووستانه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌ده‌ین. جیاوازیی ڕا و بۆچوونی ناوخۆیی و دیداره‌کانمان به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا ده‌توانێت داهاتووی پێوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌کانی ئێمه‌ دیاری بکات.

ئه‌م لێدوانانه‌ له‌ بارودۆخێکدا ڕاده‌گه‌یێندرێت که‌ به‌ دوای زیادکردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌کان له‌ تورکیا، سیاسه‌توانانی ئه‌ڵمانیا خوازیاری پچڕانی به‌ ته‌واوه‌تیی دانووستانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ تورکیا بووبوون.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8060

Your Comment

You are replying to: .
captcha