به‌غدا بابه‌تی هه‌ڵاتنی چه‌کدارانی داعش له‌ ته‌له‌عفه‌ر تاوتوێ بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له‌ به‌غدا کرد ڕاپۆرتی میدیاکانی ئه‌مریکا له‌باره‌ی بوونی هه‌ندێ ڕێڕه‌و بۆ هه‌ڵاتنی چه<em>‌</em>کدارانی داعش له‌ ته‌له‌عفه‌ر به‌ره‌و بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان لێکبداته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فرده‌وس عه‌وادی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ باشی ده‌زانێت که‌ چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئه‌مریکا هه‌واڵێکی بێ‌هووده‌ بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتیی جیهان بڵاو ناکه‌ونه‌وه‌ که‌واته‌ ده‌بێ به‌غدا ڕاپۆرتی ئه‌و چاپه‌مه‌نییانه‌ له‌باره‌ی بوونی هه‌ندێ ڕێڕه‌و بۆ هه‌ڵاتنی چه‌کدارانی داعش له‌ ته‌له‌عفه‌ر به‌ره‌و بنکه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ بکات.

ناوبراو زیادی کرد: ڕاپۆرتی چاپه‌مه‌نییه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ بوونی هه‌ندێ ڕێڕه‌و بۆ هه‌ڵاتنی داعش له‌ ته‌له‌عفه‌ر پاشهاتێکی زۆری هه‌یه‌؛ چوونکه‌ ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت بڵێت که‌ هێشتاکه‌ مکووڕه‌ له‌سه‌ر بڕیار و داپه‌ڕه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ عێراق و ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراق له‌ لای عێراقییه‌کان بێ ئابڕوو بکات، به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌بێ به‌رپرسانی عێراق ڕوونکردنه‌وه‌ به‌ خه‌ڵک بده‌ن که‌ ئایا پرسی هه‌ڵاتنی داعش له‌ ته‌له‌عفه‌ر به‌ره‌و بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی کورد و ئه‌مریکاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و به‌غدا ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ بووه‌ یان نا؟

فرده‌وس عه‌وادی وتیشی: ته‌نیا ڕاگه‌یاندنی بێ‌ئاگاییی به‌غدا له‌م بابه‌ته‌ به‌س نییه‌ و ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌یێکی جیدی له‌م باره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت و لێپێچینه‌وه‌ له‌و که‌سانه‌ بکرێت که‌ له‌م بابه‌ته‌ ده‌ستیان بووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8047

Your Comment

You are replying to: .
captcha