سه‌رکرده‌ کورده‌کان پێش سه‌ربه‌خۆیی دیموکراسییه‌ت و ئابووری هه‌رێم ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن

به‌شی جیهان- توێژه‌رێکی ڕێکخراوی توێژینه‌وه‌ ستراتێژیکه‌کانی ئیسلامئاوای پاکستان پێی وایه‌ داکۆکیی کورده‌کان له‌ پێناو جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق پێش ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی بنه‌مای دیموکراسییه‌ت و ئابووری هه‌رێم به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕایان­گه‌یاندووه‌ ڕۆژی 25ی سێپتێمبێری 2017 گشتپرسی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ سه‌ره‌تا ڕایان­گه‌یاندبوو ئه‌و گشتپرسییه‌ پێبه‌ندکه‌ر نابێت و ئێستا ده‌ڵێن: ئامانجی ئه‌و گشتپرسییه‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق و دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.

هه‌ندێک له‌ کارناسان پێیان وایه‌ کورده‌کان له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌له‌یان کردووه‌ و پێویسته‌ پێش دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ ده‌ست بده‌نه‌ دامه‌زراندنی پێکهاته‌ی ئابووریی به‌ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی بنه‌ما دیموکراتیکه‌کان.

ئه‌رحه‌مه‌ سدێقه‌ له‌ یادداشتێکدا که‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕۆژنامه‌ی Nation ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پاشهاته‌کانی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق هۆشداری داوه‌.

ناوبراو ده‌نووسێت: مافی چاره‌ی خۆنووسین ڕێزی بۆ داده‌نرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی حاکمییه‌تی کورده‌کان گه‌ره‌نتی ده‌کات ته‌نها ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆیی نییه‌. سه‌رکرده‌ کورده‌کان پێویسته‌ دڵنیا ببنه‌وه‌ بنه‌ما دیموکراتیکه‌کانی کوردستان که‌شێکی گونجاویان هه‌بێت و پێش کارکردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌و باره‌یه‌وه‌ دڵنیا ببنه‌وه‌ که‌ ئابوورێکی به‌هێزیان هه‌یه‌ و عێراق و دیکه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش پاڵپشتی ده‌بن.

ئه‌و توێژه‌ره‌ پێشنیاریش ده‌کات سه‌رکرده‌ کورده‌کانی عێراق تا کاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق دان به‌ خۆدا بنێن و ڕیفراندۆمه‌که‌ دوا بخه‌ن و پاش له‌ سێبه‌ری پاڵپشتیی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌ به‌رن.

ئه‌رحه‌مه‌ سدێقه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم ئه‌و به‌خته‌ به‌ کورده‌کان ده‌دات له‌ باری نێوخۆ و ده‌ره‌کییه‌وه‌ خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن و که‌شێکی گونجاوتر بۆ ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان بڕه‌خسێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8043

Your Comment

You are replying to: .
captcha