ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکووک له‌ ڕێگای ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌دا له‌مپه‌ر نه‌نێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق داوای له‌ ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکووک کرد له‌ ڕێگای ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌دا له‌مپه‌ر نه‌نێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ده‌بێ شاری حه‌ویجه‌ ئازاد بکرێت و ڕای‌گه‌یاند: ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکووک نابێت له‌ به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌مپه‌ڕ بنێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکووک و به‌غدا هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن و نابێت له‌م باره‌یه‌وه‌ ناڕه‌زایی به‌ ئۆپه‌راسیۆن و به‌رنامه‌ و پلانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌رببڕن.

ساڵحی وتیشی: هۆکاری داواکان بۆ وه‌لاوه‌نانی پارێزگاری که‌رکووک پرسی قه‌ومی نییه‌ به‌ڵکوو هۆکاری ئه‌و داواکارییانه‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ به‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ پارێزگای که‌رکووک و به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌و پارێزگایه‌دا.

ناوبراو ڕوو له‌ کورده‌کانیش ده‌ری‌بڕی: "ئێمه‌ تورکمانه‌کان دوژمنی ئێوه‌ نین و دژ به‌ ئێوه‌ کار ناکه‌ین، ئێوه‌ له‌ سێ پارێزگای خۆتاندا چیتان پێ خۆشه‌ بیکه‌ن به‌ڵام مافی ئه‌وه‌تان نییه‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک کارێک ئه‌نجام بده‌ن."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8042

Your Comment

You are replying to: .
captcha