ڕه‌ئیه‌لیه‌وم: سعوودییه‌ هێرشی میدیایی بۆ سه‌ر ئێران قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

به‌شی ئێران/کوردی- ڕۆژنامه‌یێکی عه‌ره‌بی سه‌روو ناوچه‌یی ڕای­ده‌گه‌یێنێت: دیوه‌خانی شانشینی سعوودییه‌ قه‌ده‌غه‌ی کردووه‌ ڕۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیۆنه‌ ناوخۆ و بیانییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌واڵی دژ به‌ ئێران بڵاو بکه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ڕه‌ئیه‌لیه‌ومی له‌نده‌ن له‌ زاری به‌رپرسه‌ باڵاکانی سعوودییه‌وه‌ ڕای­گه‌یاندووه‌: دیوه‌خانی شانشینی سعوودییه‌ له‌ ڕێگای حوکمێکه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی کردووه‌ ڕۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیۆنه‌ ناوخۆ و بیانییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌واڵی دژ به‌ ئێران یان مه‌زهه‌بی شیعه‌ بڵاو بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ له‌ درێژه‌دا ده‌نووسێت: سه‌رچاوه‌ پله‌به‌رزه‌کانی سعوودییه‌ ڕایان­گه‌یاندووه‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ نووسه‌ران، میدیاکان و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سعوودییه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ ئه‌وا هه‌نگاوێکی ئیجابییه‌ که‌ سعوودییه‌ بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان دوو وڵات ئه‌نجامی داوه‌ و هاوپه‌یوه‌ندیشه‌ به‌ سه‌رکه‌وتووبوونی حه‌جی ئه‌مساڵ و پێبه‌ندیی حه‌جاجه‌ ئێرانییه‌کان به‌ ئیتیفاق و ڕێککه‌وتنی نێوان دوو وڵات له‌ مه‌راسیمی حه‌جدا.

سه‌رچاوه‌: ئیسنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8027

Your Comment

You are replying to: .
captcha