بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا، رایگه‌یاند: له قۆناغی داهاتوودا به‌ره‌وپێشچوون و پێشکه‌وتنی گرنگ له هاوکاری ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر له شه‌ڕی دژی تیرۆردا ده‌بینرێت.
ناوبراو وتیشی: "عێراق و تورکیا سوورن له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به تیرۆر له ڕێگه‌ی ئه‌و هاوکاریه‌ی که له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌کرێت".
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا ئاشکراشی کرد، تورکیا له نزیکه‌وه به‌دواداچوون بۆ ده‌رکردنی چه‌کداره‌کانی ناوچه‌ی شه‌نگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌کات، له‌و ڕووه‌شه‌وه ئاماده‌ن پشتیوانی و هاوکاری بۆ عێراق دابین بکه‌ن.
ئێواره‌ی 18ی ئه‌م مانگه، خلوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگری تورکیا به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له به‌رپرسانی عێراق کۆ بووه‌وه، پاشانیش له‌رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment