ده‌ست به‌ سه‌ر ئه‌و شوێنه‌وارانه‌دا ده‌گیردرێت که‌ ماده‌ی هۆشبه‌ریان تێدا ده‌فرۆشرێت

به‌شی کرماشان- داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تا ئێستا نزیک به‌ 70 شوێنی فرۆشتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ناسراون و ئه‌و شوێنانه‌ به‌ قازانجی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان به‌ سه‌ردا گیراوه‌ و داخراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حسێن سادقی له‌ په‌راوێزی پڕۆژه‌ی پاکسازیی ئاستی شاری کرماشان له‌ فرۆشیاران و بڵاڤه‌کارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ کرماشان به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: فرۆشیارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ خودا و سزای سه‌ختی دواڕۆژ بترسن. ماڵ و سامانێک که‌ نرخه‌که‌ی گیانی دیتران بێت بێگومان به‌ که‌س ناخورێت.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: پێشێلکارانی یاسا سێ ڕێگایان هه‌یه‌؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی خوو به‌ که‌شی به‌ندیخانه‌ و سزای سه‌خت و بێ‌داشکان بگرن یان ئه‌وه‌ی وه‌کوو تێکڕای هاووڵاتییانی به‌ شه‌ره‌ف ڕێز بۆ یاسای دابنێین و به‌ خۆیاندا بێنه‌وه‌ و ڕێگای سێهه‌میش ئه‌وه‌یه‌ کرماشان به‌جێبێڵن.

سادقی جه‌ختی کرده‌وه‌: پڕۆژه‌ی پاکسازی و هێورکردنه‌وه‌ی کرماشان پڕۆژه‌یێکی کاتی نییه‌ و به‌ جیده‌وه‌ پێوشوێنگیریی ده‌که‌ین.

داواکاری گشتیی کرماشان داوای له‌ هاووڵاتییانیش کرد هه‌ر زانیارییێکیان سه‌باره‌ت به‌ شوێنی فرۆشتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه‌ به‌ پۆلیسی ڕابگه‌یێنن.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا وتیشی: تا ئێستا نزیک به‌ 70 شوێنی بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ناسراوه‌ و ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌ و به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 13ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ هه‌مبه‌ر ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ئه‌و شوێنانه‌ به‌ قازانجی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان به‌ سه‌ردا ده‌گیردرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8016

Your Comment

You are replying to: .
captcha