به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حسێن سادقی له په‌راوێزی پڕۆژه‌ی پاکسازیی ئاستی شاری کرماشان له فرۆشیاران و بڵاڤهکارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له کرماشان به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: فرۆشیارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له خودا و سزای سه‌ختی دواڕۆژ بترسن. ماڵ و سامانێک که نرخه‌که‌ی گیانی دیتران بێت بێگومان به که‌س ناخورێت.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: پێشێلکارانی یاسا سێ ڕێگایان هه‌یه؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی خوو به که‌شی به‌ندیخانه و سزای سه‌خت و بێداشکان بگرن یان ئه‌وه‌ی وه‌کوو تێکڕای هاووڵاتییانی به شه‌ره‌ف ڕێز بۆ یاسای دابنێین و به خۆیاندا بێنه‌وه و ڕێگای سێهه‌میش ئه‌وه‌یه کرماشان به‌جێبێڵن.
سادقی جه‌ختی کرده‌وه: پڕۆژه‌ی پاکسازی و هێورکردنه‌وه‌ی کرماشان پڕۆژه‌یێکی کاتی نییه و به جیده‌وه پێوشوێنگیریی ده‌که‌ین.
داواکاری گشتیی کرماشان داوای له هاووڵاتییانیش کرد هه‌ر زانیارییێکیان سه‌باره‌ت به شوێنی فرۆشتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه به پۆلیسی ڕابگه‌یێنن.
ناوبراو له کۆتاییدا وتیشی: تا ئێستا نزیک به 70 شوێنی بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ناسراوه و ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه و به گوێره‌ی ماده‌ی 13ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه هه‌مبه‌ر ماده هۆشبه‌ره‌کان ئه‌و شوێنانه به قازانجی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان به سه‌ردا ده‌گیردرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment