پارتی دژی ڕادەست کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری یەکێتی باس لەهۆکاری ڕێککەنەکەوتنی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی عێراق دەکات هەروەها ئاماژەش بەمەترسییەکانی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەپڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری یەکێتی دەربارەی هۆکاری واژۆنەکردنی ڕێککەوتننامەی هەرێم و بەغداد بە دەنگی ئەمریکا دەڵێت: پێویستی ده‌کرد حکوومەتی هەرێم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌که‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ نەوتەی که‌دیاری کراوه‌ ڕۆژانه‌ له‌ڕێگه‌ی سۆمۆ-وه‌ هەرچه‌ند هه‌فته‌یه‌کیش بیانناردایه‌ بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ست بکات که‌ به‌جددی ئه‌م حکومه‌ته‌ ده‌یه‌وێت ڕێکه‌وتن بکات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی که‌دیاری ده‌کرێت بدرێته‌ هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بێ مووچه‌یه‌، ئه‌مه‌ بابه‌تێکی زۆر زۆر گرنگه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستان، داهاتی نه‌وت به‌شی مووچه‌ی مووچه‌ خۆران و به‌شی وه‌به‌رهێنان و هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی تر ناکات له‌به‌رئه‌وه‌ پێویست ده‌کات ئه‌و بودجه‌یه‌ بێته‌ ئێره‌ هه‌تاوه‌کو بتوانرێت هه‌رێمی کوردستان له‌م نه‌هامه‌تیه‌ ئابورییه‌ ڕزگاری ببێت.

لەوەڵامی ئەوەی کەبەردەوام حکوومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ڕادەستکردنی نەوت، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەڵێت نه‌خێر حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان هه‌تا ئێستا به‌کردار ئه‌مه‌ی نه‌کردووه‌، به‌داخه‌وه‌ ده‌یڵێم ئه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌ممان بۆ کردووه‌ و گفتوگۆکان کراوه‌ ده‌شزانیین که‌مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ هه‌یه‌ زۆربه‌ی زۆری کوتله‌ شیعیه‌کان که‌ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌زامه‌ند نیین به‌ 250 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه‌ 430- بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌یفرۆشێت ئه‌مه‌ به‌پێی دۆکیومێنتی خۆیان هه‌یانه‌ که‌ ئه‌م بڕه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌تا له‌ناو بودجه‌دا ئه‌و 250 هه‌زاره‌ زیاد بکرێت بۆ ئه‌و بڕه‌ که‌ئه‌مه‌ش زۆر قورسه‌.

ڕێزان شێخ دلێر ئەوەشی وت ده‌بوو حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان بهاتایه‌ دانشتنی له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق بکردایایه‌ جارێکی تر بۆ دڵنیایی بوونه‌وه‌ هه‌تا دانیشتنی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بکردایه‌ هه‌روه‌ها حیزبه‌ سیاسیه‌کانی ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌ناو حکومه‌تدا به‌یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان و حیزبه‌کانی تریش که‌ له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندان ڕاسته‌ ڕه‌نگه‌ به‌شدارنه‌بن له‌ناو حکومه‌تدا دواجار هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌ به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا هاتوون ئه‌وانیشی گرتۆته‌وه‌ ده‌بوو ئه‌وانیش بهاتنانه‌یه‌ پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌ شیعه‌کان و حیزبه‌ سونه‌کان دانیشتن بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگەنە ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ نه‌بووه‌.

بەڵام جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەحیزبەکەی خۆتە ئایا لێت پرسیووە هۆکاری ڕادەستنەکردنی نەوت تا ئێستا بۆچی دەگەڕێتەوە؟

لەوەڵامدا ڕێزان شێخ دلێر وتی ئه‌مه‌ بابه‌تێک نییه‌ هه‌تا وه‌کو خۆم لێی بپرسم به‌شه‌خسی، ڕه‌نگه‌ من وه‌کو که‌سی خۆم لێشی بپرسم بڵێت به‌ڵێ ئاماده‌ین به‌ڵام له‌کۆتایدا ئێمه‌ ده‌زانیین بڕیار به‌ده‌ستی یه‌که‌م له‌ناو حکومه‌تدا سه‌رۆکی حکومه‌ته‌ و بڕیار به‌ده‌ست له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌، ئێمه‌ هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌زانیین که‌ سه‌رۆکی حکومه‌ته‌ ڕاسته‌ جێگر ڕۆیشتووه‌ له‌ئێستادا ئه‌و ده‌ڵێت ئێمه‌ ئاماده‌یین به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وەش باش بزانیین که‌له‌کۆتاییدا ئه‌م حکومه‌ته‌ به‌ قسه‌کردن هه‌موو بابه‌تێک ده‌ڵێن که‌ ئیلتزام ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ به‌کردار بیانکردایه‌ هه‌تا ئێستا ئێمه‌ ئه‌م کرداره‌مان لێ نه‌بینیوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تاوه‌کو ئێستا ڕاستگۆییه‌ک نییه‌ له‌نێوان حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ حکوومەتی فیدڕاڵدا که‌ پێشتر له‌ساڵی 2014 وه‌ کاتێک که‌هه‌رێمی کوردستان باسی له‌وه‌کرد که‌ ئێمه‌ ئابوری سه‌ربه‌خۆی خۆمانمان ده‌بێت ئیتر ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ ئه‌م داهاتانه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ حکوومەتی فیدڕاڵ به‌ڵکوو خۆمان ده‌توانیین ئیداره‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ بکه‌ین، ئه‌مه‌ بوو هه‌رێمی کوردستان وتی من ئابوری سه‌ربه‌خۆم هه‌یه‌ و ناگه‌ڕێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو 2015 و 2016 ئێمه‌ ده‌نگمان داوه‌ له‌سه‌ر موازه‌نه‌ 17% بۆ هه‌رێمی کوردستان بێت به‌ڵام ئه‌و کاتانه‌ش هه‌م حکوومەتی فیدڕاڵ هه‌م حکوومەتی هه‌رێمی کوردستانیش نه‌یانتوانیووه‌ ئیلتزام بکه‌ن.

ڕێزان شێخ دلێر لەوتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا زیاتر وتیبه‌داخه‌وه‌ که‌ ئەمە ده‌ڵێم ڕه‌نگه‌ وه‌کو حیزبێک، وه‌کو پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندنه‌بن له‌وه‌ی که‌ نه‌وتی هەرێم و داهاتی ئه‌م نه‌وته‌ بنێرن بۆ حکوومەتی فیدڕاڵ یاخود ڕه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بن که‌ له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه‌ ئه‌و نه‌وته‌ بڕوات.

ڕێزان شێخ دلێر ئەوەشی خستەڕوو مه‌ترسیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ بڕوات، ڕاسته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ جێبه‌جێ بکرێت به‌ 250 هه‌زار به‌رمیل به‌ڕۆژانه‌ و داهاتی هه‌رێمی کوردستان بێته‌وه‌ بۆ به‌غداد ئه‌گه‌ر حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێی بکات ده‌توانیین بڵێن بارودۆخی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی کوردستان باش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ جێبه‌جێ نه‌کرێت ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بینیین هه‌رێمی کوردستان چه‌ند بارودۆخی خراپه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ساڵێکدا چوار مانگ یان پێنج مانگ مووچه‌ هه‌بێت، ئه‌مه‌ چاره‌نوسه‌که‌ی بۆ ساڵی 2021 ئایا هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت چه‌ند مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆرانی دابین بکات چونکه‌ هیچ گۆڕانکاریه‌ک نه‌بووه‌ له‌ناو هه‌رێمی کوردستاندا تابڵێین بارودۆخی هه‌رێم باش ده‌بێت.

ده‌بینین که‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ گەندەڵی که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ هیچمان نه‌بینیووه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ داهاتی خاڵه‌ سنوورییەکان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ حکومه‌ت، ده‌بینین هه‌تا ئێستا باسیان له‌وه‌نه‌کردووه‌ که‌ بڵێن ئه‌م مانگه‌ بۆنموونه‌ له‌حکوومەتی فیدڕاڵیدا کاتێک که‌سه‌رۆکی حکومه‌ت ڕۆیشت سه‌ردانی خاڵه‌ سنوورییەکانی کرد له‌به‌سڕه‌ و له‌دوای ئه‌وه‌ گۆڕانکاری کرد و له‌دوای ئه‌وه‌ چه‌ند داهاتێکی زۆرتر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ حکومه‌ت به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان نه‌مان بینیووه‌، نه‌مان بینیووه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر خاڵه‌ سنوورییەکاندا گرتووه‌ بڵێن ئێمه‌ له‌دوای ئه‌مه‌ خستمانه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌وه‌ و حیزب وازی هێنا له ‌خاڵه‌ سنوورییەکان که‌واته‌ ئه‌مه‌ واده‌کات که‌من بڵێم ئه‌گه‌ر هاتوو حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م بڕگه‌یه‌ جێبه‌جێ نه‌کات و نه‌وت نه‌نێرێت له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر بودجه‌ نه‌یه‌ت بۆ هه‌رێمی کوردستان بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت. ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتارەکەی یەکێتی وایوت

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەشڵێت به‌دڵنیاییه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پێشووتریشدا بۆ نموونه‌ بودجه‌یه‌ک دانراوه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان، له‌م بودجه‌یه‌ به‌شی نه‌وتی لێبڕاوه‌ و به‌شی خاڵه‌سنوورییەکانی لێبڕاوه‌ ته‌نها له‌کاتی خۆیدا 480 ملیار دینار بووه‌، دواتریش کرا به‌ 320 ملیار ، بینیمان له‌پێش یاسای قه‌رزه‌وه‌ له‌مانگی 9 وه‌ حکوومەتی عێراقی ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌شی نه‌ناردووه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مه‌ وه‌کو فشار ده‌یکات له‌ حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان هه‌تا ئیلتزام بکات به‌ ڕێکه‌وتنی نه‌وته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌تا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش ڕازی نیین به‌وه‌ی حکوومەتی فیدڕاڵ هیچ پاره‌یه‌ک به‌ناوی مووچه‌ خۆره‌وه‌ یاخود به‌ناوی هه‌ربابه‌تێکی تر بنێرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی داهاته‌کانی نه‌وت و خاڵه‌سنوورییەکان و داهاتی فرۆکه‌خانه‌کان و هه‌موو داهاته‌ فیدڕاڵیه‌کان نه‌نێرێت بۆ حکوومەتی به‌غداد.

دەربارەی گۆڕینی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان لەپەرلەمانی عێراق ئاڵا تاڵەبانی وتی دوای ئه‌وه‌ی که‌یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆنگره‌ی کرد جارێکی تر ئاڵاخان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و بۆته‌وه‌ به‌ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌، دواتریش هه‌ر ئه‌و کورسیه‌ی که‌به‌ده‌ستی هێنابوو هێناویه‌تیه‌وه‌ بۆناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، واتە پێشتر وەک فراکسیۆنی یەکێتی 18 کورسی بووین ئێستا 19 کورسین، واته‌ ئه‌مه‌ زۆر ئاساییه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌به‌سه‌رۆکی کوتله‌ هه‌ڵبژێردراوه‌، دکتۆره‌ جوان خۆیشی ماوه‌ی دوو ساڵ بوو سه‌رۆکی فراکسیۆن بوو، دوای دکتۆره‌ جوان وابزانم ئه‌م بابه‌ته‌ ئاسایی بوو که‌کاک هه‌رێم ببێته‌ سه‌رۆکی فراکسیۆن ، دواتر به‌ڕێکه‌وتنی خۆیان وه‌کو سه‌رکردایه‌تی و هاوسه‌رۆکه‌کان ئاڵاخان کرایه‌ سه‌رۆکی فراکسیۆن به‌حکومی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌زموونی زیاتری هه‌یه‌ له‌به‌غداد ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌ قورسه‌ی که‌بودجه‌ تێده‌په‌ڕێت ڕه‌نگه‌ په‌یوه‌ندیه‌کان تۆزێک باشتربێت بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.

ڕێزان شێخ دلێر باسی لەوەش کرد گۆڕینی سەرۆک فراکسیۆنەکەیان بەدەنگی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان نەبووە، لەو ڕوەوە دەڵێت نه‌خێر به‌ده‌نگدانی فراکسیۆن نه‌بوو به‌ڵام دکتۆره‌ جوانیش له‌پێشووتردا ئه‌زموونێکی زۆر باشی هه‌بوو هه‌تا بڵێی ژنێکی ئازا و به‌توانا و ژنێکی سیاسی و سه‌لار بووه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا، ئاساییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامان داوایانکردوو و ووتویانه‌ خۆیان چۆن هه‌ڵیده‌بژێرن بیکه‌ن به‌ڕێکه‌وتن ئاڵاخان هێنراوه‌ته‌وه‌، واته‌ کێشه‌یه‌ک نییه‌ هه‌ندێک له‌فراکسیۆنه‌کان هه‌ر له‌نێوان خۆیان دوومانگ جارێک یه‌کێک ده‌بێته‌ سه‌رۆکی فراکسیۆن، ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌کی هیچ گه‌وره‌ نییه‌ له‌پێشوتریشدا ئاڵا خان سه‌رۆکی فراکسیۆن بووه‌ دواتر کاک ئارێز بۆته‌ سه‌رۆکی فراکسیۆن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 798

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha