به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێککه‌وتنی سێ لایه‌نه له نێوان ئێران و کۆمپانیای زارۆبژنهفتی ڕووسی و کۆمپانیای یوونیت ئینته‌رنه‌شناڵی تورکیا 18ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ وه‌کوو یه‌که‌م ڕێککه‌وتننامه‌ی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له موسکۆ واژۆ کرا.
عه‌بدولڕه‌زا حسێن نه‌ژاد به‌رپرسی هێڵدینگ دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی غه‌دیر ورده‌کاریی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت: له ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مدا هه‌ندێک به‌رنامه‌ی چاک بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیای ده‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ئه‌نجام درا و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش یادگاری وه‌زاره‌تی ئه‌ندازیار زه‌نگه‌نه‌یه.
حسێن نه‌ژاد زیادی کرد: ئێستا ده‌رفه‌تێکی گونجاو بۆ گه‌شه و پێشکه‌وتنی ئه‌و کۆمپانیاگه‌له ڕه‌خساوه که توانای چالاکی نواندنیان هه‌یه له حه‌وزه‌ی دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا.
ناوبراو ئاشکرای کرد: ئێستا چاوه‌ڕوانی ڕاده‌ربڕینی کۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتین و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌که -به ئامانجی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی توانای نێوخۆی وڵات- که‌ڵکمان له خزمه‌تگوزاریی بیسیپ فرهنلب (Beicipfranlab)ی فه‌ڕه‌نسا که‌ڵک وه‌رده‌گرین که ئه‌زموونی پێویستی هه‌یه له بواری ده‌رهێنان و توێژینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نه نه‌وت و غازه‌کان.
حسێن نه‌ژاد ئاماژه‌ی به تێچووی ئه‌و ڕێککه‌وتنه سێ قۆڵییه کرد و وتی: هێشتاکه هیچ بڕه پاره‌یێک له‌و باره‌یه‌وه دیاری نه‌کراوه و ته‌نها ئه‌وه‌مان ڕاگه‌یاندووه هاوکارییه‌کان له چوار کێڵگه‌ی نه‌وتیدا ئه‌نجام ده‌بێت که بریتین له: کێڵگه‌ی غازی کیش، کێڵگه‌ی نه‌وتیی مه‌ڵبه‌ندی سێ دارخوین، کێڵگه‌ی نه‌وتیی سێپێهر و کێڵگه‌ی نه‌وتیی جوفه‌یر.
به‌رپرسی هێڵدینگی دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی غه‌دیر سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێانی نه‌وت و غاز پاش په‌ره‌پێدانی ئه‌و چوار کێڵگه نه‌وتییه وتی: به‌رهه‌مهێنانی تا ڕاده‌ی 105 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment