1- په‌یامی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به بۆنه‌ی جێژنی قوربانه‌وه: پارتی دیموکراتیکی گه‌لان داهاتووی سیاسیی تورکیا دیاری ده‌کات
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له په‌یامێکدا که له زیندانی تیپی Fی ئێدیرنه‌وه به بۆنه‌ی جێژنی قوربانه‌وه بڵاوی کرده‌وه، ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مه دووهه‌مین جێژنی قوربانه که له ئێوه دوورم. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌وڵه‌ت بۆ پچڕانی پێوه‌ندیی نێوان پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و گه‌ل، ماف، یاسای بنه‌ڕه‌تی، یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌خلاقی پێشێل کرد و هه‌وڵی داوه پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بسڕدرێته‌وه. دوو جێژنی قوربانمان تێپه‌ڕاند به‌ڵام ئه‌م داپه‌ڕانه ده‌ره‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بوو و ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت 22 جێژنی قوربانی دیکه‌ش تێپه‌ڕێت دیسانه‌وه ئامانجه‌کانیان نایێته‌دی. گه‌ل له‌م بابه‌ته دڵنیا بن: ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین داهاتووی دیموکراتیک بۆ تورکیا نامومکینه. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پارتێکه که داهاتووی سیاسیی تورکیا دیاری ده‌کات.
2- ئه‌ردۆغان: بانگکردنی پاسه‌وانانی من له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ڕسواییه
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی کرد به بانگکردنی پاسه‌وانه‌کانی له‌لایه‌ن دادگه‌ی ئه‌مریکاوه پاش سه‌ردان‌کردنی ناوبراو بۆ ئه‌مریکا و ده‌ری‌بڕی: ئه‌م بابه‌ته ڕسواییه. پێگه‌ی عه‌داله‌ت له ئه‌مریکا ڕسواییێکی ئاشکرایه.
3- ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ئازادکردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له بنده‌ستی داعش
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به ئازادکردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له بنده‌ستی داعش له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه کرد و ڕای‌گه‌یاند: ته‌له‌عفه‌ر به درێژاییی مێژوو شوێنی ژیانی برایانی تورکمان بووه و له جوونی 2014ه‌وه له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کۆنتڕۆڵ کرابوو، به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی که سوپای عێراق له 20ی جووڵای 2017دا ده‌ستی‌پێکردبوو به سه‌رکه‌وتووییه‌وه کۆتاییی پێهات و له بنده‌ستی داعش ئازاد کرا. خۆشحاڵیی خۆمان له سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ڕاده‌گه‌یێنین.
4- له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا 2 هه‌زار و 346 مامۆستا له زانستگاکانی تورکیا ده‌رکراون
به گوێره‌ی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان، ده‌وڵه‌تی تورکیا له چوارچێوه‌ی دۆخی نائاساییدا تاکوو ئێستا 2 هه‌زار و 346 مامۆستای زانستگا و فه‌رمانبه‌ری ده‌رکردووه که 460 که‌سیان هه‌مان مامۆستایانی زانستگان که له 1ی سێپتێمبێری 2016دا به‌یاننامه‌ی ئاشتییان واژۆ کردبوو و ڕایان‌گه‌یاندبوو که "نایانه‌وێت له‌م تاوانه‌دا شه‌ریک بن."
5- سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل: زیندانی‌کرانی نوێنه‌رانی گه‌ل له تورکیا شه‌رمه‌زاری بۆ دیموکراسییه
که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: ناتوانین زیندانی‌کرانی نوێنه‌رانی خه‌ڵک قبووڵ بکه‌ین. ئێمه ئه‌م زیندانی‌کردنه به شه‌رمه‌زاری بۆ دیموکراسی ده‌زانین. به‌م حاڵه‌شه‌وه ئێمه درێژه به خه‌باته‌که‌مان ده‌ده‌ین. بۆ گه‌یشتن به ماف و عه‌داله‌تی ڕاسته‌قینه له‌م وڵاته خه‌بات ده‌که‌ین. هیچ که‌س ناتوانێت بێ‌تاوان بخرێته زیندانه‌وه و ئێمه به‌م بۆنه‌وه خوازیاری بێ‌لایه‌نی و سه‌ربه‌خۆییی ده‌زگای دادین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment