به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی په‌یامه‌که‌ی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
و الحمد لله رب العالمین و الصلاة و السلام علی سیدنا محمد خاتم النبین و آله الطاهرین و صحبه المنتجبین
سپاس بۆ په‌روه‌ردگار ئه‌مساڵیش ئه‌و سه‌عاده‌ته به نه‌سیبی ئیمانداران بوو له تێکڕای جیهانه‌وه تاکوو تینوویێتی به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوه زه‌ڵاڵه بشکێنن و له ڕۆژان و شه‌وانێکی موباره‌ک و پیرۆزدا دڵ و گیانی هه‌موو ئیمانداران به ئێکسیری حه‌ج ده‌ڕازێته‌وه و به‌ختی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ته‌نیشت ماڵی به‌شکۆی خودای په‌روه‌ردگار ئاماده بن و هه‌لی عهبادهت و کرنۆش و بیرکردنه‌وه و نزیکبوونه‌وه له‌و په‌روه‌ردگاره‌یان بۆ ڕه‌خساوه.
حه‌ج ڕاز و نیازێکی پڕ له سڕ و ڕازه. به‌یتی شه‌ریف ماڵێکی پڕ له به‌ره‌که‌تی خوداییه و ئاوێنه‌ی ئایات و نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگاره. حه‌ج به‌نده‌ی ئیماندار و به‌ڕاوێژ ده‌گه‌یێنێته پله‌ی مه‌عنه‌وی و مرۆڤی پله‌به‌رز و نوورانی په‌روه‌رده ده‌کات.
حه‌ج مرۆڤی ژیر و به‌بیر و بوێر و موجاهێد په‌روه‌رده ده‌کات. هه‌ر دوو لایه‌نی مه‌عنه‌وی و سیاسی و تاکی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و فه‌رزه ئیلاهییه به‌رجه‌سته و ئاشکرایه و کۆمه‌ڵگای موسڵمانانیش ئه‌مڕۆ که زۆر پێویستیان به هه‌ر دوو لایه‌نه‌که هه‌یه.
له لاییێکی دیکه‌وه جادووی حه‌ز به مادییات ئامێری پێشکه‌وتوو به‌کار ده‌هێنێت بۆ به‌لاڕێدا بردن و به فیڕۆدانی مرۆڤ. له لاییێکی دیکه‌شه‌وه سیاسه‌تی نیزامی دیکتاتۆری بۆ فیتنه‌نانه‌وه و ناکۆکی خستن له نێوان موسڵمانان و به دۆزه‌خ­کردنی وڵاتانی ئیسلامی به‌رده‌وامه. حه‌ج ده‌توانێت ده‌رمانێکی شه‌فابه‌خش بێت بۆ هه‌ر دووک ئه‌و ئازارانه‌ی گه‌لی ئیسلامی.
ئه‌مڕۆ که جیهانی ئیسلام تووشی ئاڵۆزی بووه نائه‌منیی ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی هه‌روه‌هاش نائه‌منیی سیاسی جیهانی ئیسلامی ئاڵۆزاندووه. ئێمه له به‌رانبه‌ر هێرشی دوژمنی نابهکارهوه ئه‌رکی ئایینی و عه‌قلیی خۆمان ڕانه‌په‌ڕاندووه. "اشداء علی الکفار"مان له‌بیر کردووه "رحماء بینهم"مان له‌بیر کردووه. ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه دوژمنی زایۆنی له نێو جه‌رگه‌ی جوگرافیای ئیسلامدا خه‌ریکی ته‌ڕاتێنه و فیتنه ده‌نێته‌وه و ئێمه‌ش خافڵ بووین له ئه‌رکی ڕزگارکردنی فه‌له‌ستین و له‌ملاوه سه‌رقاڵی شه‌ڕی نێوخۆی سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لیبی و به‌حره‌ینین و له ئه‌فغانستان و پاکستان و دیکه‌ی وڵاتان به‌ره‌ڕووی تیرۆریزم ده‌بینه‌وه.
سه‌رۆک وڵاتانی ئیسلامی و نوخبه سیاسی، ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی جیهانی ئیسلام ئه‌رکێکی قورسیان له‌سه‌ر شانه. ئه‌رکی گرینگی ئه‌وان پێکهێنانی یه‌کڕیزی و بواردنی هه‌مووانه له ناکۆکیی قه‌ومی و ئایینزایی. ئه‌رکی ئاگاکردنه‌وه‌ی گه‌لان له شێوازه‌کانی دوژمنی کردن و خه‌یانه‌ت کردنی زایۆنیزم و دیکتاتۆرییهتییان له‌سه‌ر شانه. ئه‌رکی به‌هێزکردنی هه‌موان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه هه‌مبه‌ر دوژمن له گۆڕه‌پانی جۆربه‌جۆری شه‌ڕی نه‌رم و سه‌ختییان له‌سه‌ر شانه. ئه‌رکی وه‌ستاندنی ده‌ستبه‌جێی ڕووداوه کاره‌سات­باره‌کانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی‌یان له‌سه‌ره که ئه‌مڕۆکه نموونه تاڵه‌کانی له یه‌مه‌ن بۆته هۆی که‌سه‌ر و داخ و ناڕه‌زاییی هه‌موو جیهان. ئه‌رکی به‌رگری کردن له‌و که‌مینه موسڵمانانه‌یان له‌سه‌ره که سته‌میان لێده‌کرێت، وه‌کوو چه‌وساوه‌کانی میانمار. له هه‌مووش گرینگتر ئه‌رکی پاراستنی فه‌له‌ستین و هاوکاری و هاوخه‌می و هاودڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌له‌یان له‌سه‌ره که بۆ حه‌فتاد ساڵ ده‌چێت خه‌باتی ڕزگارکردنه‌وه‌ی وڵاته داگیرکراوه‌که‌یان ده‌که‌ن. ئه‌مانه ئه‌رکه گرینگه‌کانی ئێمه‌ن. گه‌لان ده‌بێت داوای ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رکانه له ده‌وڵه‌ته‌کانی خۆیان بکه‌ن و نوخبه‌کانیش به گیانێکی بوێرانه و ئیراده‌ی پاکه‌وه نیسبه‌ت به ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌و ئارمانجانه تێ‌بکۆشن. ئه‌و ئه‌رکانه نموونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئایینی خوداییه که بێ گومان به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌که‌ی خودای په‌روه‌ردگاریش نوسره‌تی خودای له‌گه‌ڵ ده‌بێت. ئه‌مانه به‌شێکن له وانه‌کانی قوتابخانه‌ی حه‌ج و هیوادارم لێی تێبگه‌ین و کاریشی پێبکه‌ین.
داوا ده‌که‌م حه‌جی هه‌موو لاییێک قبووڵ بێت و یادی شه‌هیدانی مێنا و مزگه‌وتی حه‌رام به‌رز ڕاده‌گرم و داوای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله و دهرجاتیان بۆ ده‌که‌م لای خودای په‌روه‌ردگار.
والسلام علیکم و رحمة الله
سه‌یدعه‌لی خامنه‌یی
7ی خه‌رمانانی 1396
7ی زی حه‌ججه‌ی 1438
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment