گفتوگۆی به‌رپرسانی ئێران و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ هاوکارییه‌ سه‌ربازییه‌کان

به‌شی ئێران/ کوردی- جێگری وه‌زیرانی به‌رگریی ئێران و ڕووسیا له‌ مۆسکۆ کۆ بوونه‌وه‌ و له‌و دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌ هاوکارییه‌ دوو لایه‌نه‌کان له‌ بواری سه‌ربازییه‌وه‌ باس و گفتوگۆیان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (سێشه‌ممه‌/ 8ی خه‌رمانان) ئه‌لێکساندر فۆمین جێگری وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا له‌ دیدار له‌گه‌ڵ "نه‌سروڵڵا که‌لانته‌ری"دا هاوتا ئێرانییه‌که‌ی له‌ مۆسکۆ سه‌باره‌ت به‌ هاوکارییه‌ دوو لایه‌نه‌کان له‌ بواری سه‌ربازییه‌وه‌ گفتوگۆیان کرد.

له‌م پێناوه‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌م دانووستانه‌ دوو لایه‌نه‌ له‌ که‌شێکی دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌ چوو و له‌و دیداره‌دا دوورنواڕی هاوکارییه‌کان له‌ بواری به‌رگری، ته‌کنۆلۆژیا و گۆڕانکاریی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن جه‌ختیان کرده‌ سه‌ر گرینگایه‌تیی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی سه‌ربازیی نێوان تاران و مۆسکۆ.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ مانگێک له‌مه‌و پێش جێگری وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا له‌گه‌ڵ حسێن جابری ئه‌نساری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش دیدار و گفتوگۆی کردبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 7930

Your Comment

You are replying to: .
captcha