به‌پیێ هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی تورکیا چه‌ندین جار هۆشدارییان داوه ڕه‌نگه هێزه کورده‌کانی سووریا که به گومانی ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندییێکی زۆریان له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه له ناوخۆی خاکی سووریا بکه‌نه ئامانج. شه‌ڕ و پێکدادانێک له نێوان هێزه کورده‌کانی سووریا و سه‌ربزێوانی سووری له ژێر پشتیوانیی تورکیا له ناوچه باکوورییه‌کانی سووریا ڕووی داوه.
به‌ڵام سینم چه‌نگیز کارناسی بواری په‌یوه‌ندیی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له یادداشته‌که‌یدا له ماڵپه‌ڕی نیوعه‌ره‌ب نووسیویه‌تیی: وێناچێت تورکیا هێرش بکاته‌سه‌ر هێزه‌کانی YPG.
ناوبراو پێی وایه ئه‌نقه‌ره هێرشی دیکه له سووریا له‌وان قه‌ڵغانی فورات ئه‌نجام نادات چوونکه ستراتێژی ئه‌م وڵاته له به‌رانبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی سووریا گۆڕدراوه. ئه‌نقه‌ره له جیاتی هێرش کردنه‌سه‌ر دوژمنانی خۆی له سووریا ده‌یه‌وێت ئاسایشی سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا زیاد بکات.
ئه‌م کارناسه‌ی پرسه‌کانی تورکیا له کۆتاییدا ده‌نووسێت سه‌ره‌ڕای پاڵپشتیی ڕووسیا و ئه‌مریکا له کورده‌کانی سووریا و دژایه‌تیی تورکیا وێناچێت تورکیا له ئێستادا بیه‌وێت هێرشێک دژی هێزه کورده‌کانی سووریا ناسراو به YPG ئه‌نجام بدات. ئه‌م وڵاته له به‌رانبه‌ردا هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌یێکی ئه‌من له سنووره‌کانی خۆیدا بۆ ڕێگری له هێرشی گرووپگه‌لێک وه‌کوو داعش و په‌که‌که له ناوخۆی وڵات دابمه‌زرێنێت.
به‌شی جیهان- سینم چه‌نگیز پێی وایه تورکیا له جیاتی هێرش بۆ سه‌ر YPG له ناوخۆی سووریا، هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌یێکی حائل له سنووره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا دابمه‌زرێنێت بۆ ڕێگری له نفووزی په‌که‌که و داعش.
News Code 7883
Your Comment