هەڵوێستی دوو په‌رله‌مانتاری گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عەدنان عوسمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو په‌رله‌مانتاری گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عەدنان عوسمان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌دنان عوسمان "مەسیجێکی ڕون و ڕاشکاو و گەورەیە"، دەبێت ھەموان بوەستێنێت.

کوردپرێس:

له‌نووسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌: "عەدنان عوسمان سیاسیەکی خاوەن ئەخلاق، ماوەی شازدە ساڵە دەیناسم، مرۆڤێکە خاوەن ئەخلاقی سیاسی، ھەمیشە ئەوەی باوڕی پێی بوە ئەوەی کردوەو ئەوەی وتوە".

باسی له‌وه‌ش كردووه‌: "ڕۆژنامەوانی و سیاسەت لای ئەو دەرگایەک بوە بۆ خزمەتی گشتی نەک پەیژەیەک بۆ بەرژەوەندی کەسی، ھەرگیز ڕێگای نەداوە لە سێبەری کەسێکدا بوەستێ و بۆ بەرژەوەندی کەس بەکاربھێندرێت".

ئه‌و وتانه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح له‌كاتێكدایه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌و رایگه‌یاند، "پێشتر به‌هۆى فشارى دڵسۆزان‌و هاوڕێیان‌و به‌ڵێنى هه‌ندێك هه‌نگاو، ناچاركرام دان به‌خۆمدا بگرم، ئێستا بۆ ئه‌وه‌ى چیتر هۆكارى سه‌رئێشه‌ بۆخۆم‌و ئه‌وان نه‌بم، دوا بڕیارى كۆتایی خۆمداو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم له‌خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ڕاده‌گه‌یه‌نم".

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح نوسیوویه‌تی: "ڕۆحی گۆڕانکاری ئێستا لە ناخی ئەودا لە ھەموو کات زیاترە، ئایا ئەوانەی سیاسەتی گۆڕان ئاراستە دەکەن، بیرێکی جدی لە وازھێنانی کاک عەدنان دەکەنەوە؟".

لای خۆیه‌وه‌ دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نوسیویه‌تی: "بەداخەوە بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێز عەدنان عوسمان، دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێزیان مەسیجێکی ڕون و ڕاشکاو و گەورەیە، دەبێت ھەمومان بوەستێنێت و بپرسین: بۆ ئاراستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتووه‌تە دۆخێک کەسانی وەک ئەو نەتوانێت تیایدا بەشدار بێت و توانای بەرگری لێکردنیشی نەبێت، بەتایبەت ئەو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بنەما و بەرنامە و ستراتیژی گۆڕان بوە، پەنا و پشتیوانی ھەڵسوڕاوان و گەنجانی ئازا و ڕاشکاوی بزوتنەوەکە بوە".

باسی له‌وه‌ش كردووه‌: "جوامێری و ھەڵوێست و کارەکانی لەو ماوەی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و وتەبێژی بزوتنەوەکە بوە، جێگەی تەقدیرە و وەک نمونەیەکی ناوازە دەمێنێتەوە".

*لە شارپرێس وەرگیراوە

News Code 785

Your Comment

You are replying to: .
captcha