بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای پەسندکرنی پڕۆژەیاسای بوودجەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیی ساز کرد و ئاشكرای كرد، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن.
سوودانى ڕاشیگهیاند: "قەبارەی بوودجەی 2023، بریتیه له 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینار، لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2023دا، 500 ملیار دینار بۆ هاوکاریی ئاوارەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان تەرخان کراوە".
سوودانى ئهوهشى وت: "هەموو داهاتەکانی نەوتی هەرێم دەخرێتە هەژمارێکی بانکییەوە و کەسێکی ڕاسپێردراو لە حکوومەتی هەرێم دەتوانێت پارەکە ڕابکێشێت و سەرجەم هەژمارەکانی دیکە دادەخرێن".
ئهوهشى وت: "یەکەمجارە حکوومەتی عێراق و هەرێم دەگەنە ڕێککەوتن، هەردوولاش بەردەوام دەبن لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە و کاردەکەن بۆ پەسەند کردنی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق".
Your Comment