بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی‌کرده‌وه، لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
دوێنێ وتەبێژى حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "بابه‌تی ناردنی 400 ملیاره‌که‌ش گرفتێکی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و بەمنزیکانه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان دەنێردرێت".
ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان وه‌ک "قه‌رز" له ئه‌ستۆی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌بێت تاوەکوو یەکلایی کردنەوە پشکی کورد، له ئێستاشدا شاندی هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی عێراق دانووستانه‌کانیان یاسای نه‌وت و گاز ده‌ستپێکردووه، هاوکات پشکی کوردستان به‌ڕێژه‌ی 12.67% له بوودجه‌ی 2023ی عێراق دیاری کراوه.
Your Comment