پشكى هه‌رێم لە بوودجەی گشتیی عێراق بەڕێژەی 12.67% دیاری کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له ‌به‌غدا ده‌ڵێت: پشكى هه‌رێم بریتیه‌ لە ‌12.67%ی بوودجەی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، لەناو پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2023دا، پشکی هەرێم بەڕێژەی 12.67% دیاری كراوه‌.

ئه‌مڕۆش فارس عیسا نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا به‌ میدیاى یه‌كێتى وتووه‌، پشکی هەرێم لە پڕۆژەی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 بە 12.67% جێگیر کراوه‌.

دلێمى په‌رله‌مانتارى عێراق باسى له‌وه‌ كردووه‌، "ئەو ڕێژەیەى بۆ هه‌رێمى كوردستان دیاری كراوه‌ وەک خۆی دەمێنێتەوە تا ئه‌وكاته‌ى سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجام دەدرێت، لەدوای سەرژمێریەکە پشی هەرێم لە بوودجە گۆڕانکاریی بەسەردادێت".

دلێمى ئه‌وه‌شى وتووه‌، "لە بودجەی ساڵی 2023دا، نرخی فەرمی 100 دۆلار بە130 هەزار دینار دەبێت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نه‌وتیش 65 دۆلارە، هاوکات ڕێژەی کورتهێنانیش دەگاتە 60%ی كۆى گشتی بودجە".

ناوبراو زیاتر له‌باره‌ى پشكى هه‌رێمه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، "پشکی خەمڵێنراوی کوردستان لە بودجەدا دەگاتە زیاتر لە 12%، بەڵام بۆئەوەش چەند مەرجێک دانراوە، یەکێک لە مەرجەکانیش ئەوەیە هەرێمی کوردستان بەڕوونی داهاتی پێشووی و ئێستای نەوت و دەروازە سنووریەکان و ژمارەی فەرمانبەرەکانی بخاتەڕوو".

News Code 7838

Your Comment

You are replying to: .
captcha