شەشەمین ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان لە هەولێر بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی دەستی بەکار کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین ئیڤێنتی تێدئێکس نیشتمان لە شاری هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی بەشەکانی لایەنە بەشدارەکانی ئیڤێنتەکەی بەسەرکردەوە، لە گوتەیەکدا لە بەردەم ئامادەبووان، دەستخۆشی لە ڕێکخرانی ئیڤێنتەکە کرد و پشتیوانیی حکوومەتی بۆ بەهرە و تواناکانی گەنجانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .

ئەمەش دەقی گوتەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە :

زۆر زۆر سوپاس

دەستخۆشیتان لێ دەکەم و سوپاستان دەكەم، هیوادارم هەمیشە هەر دڵخۆش و سەركەوتوو بن و هەمووتان تەمەن درێژ بن و بە هەموو ئاواتەكانتان بگەن.

ئەمجارەش بەشداریم كرد لە تێدئێکس لەگەڵ كۆمەڵێك گەنج، كە هەندێك لەو كارانەی كردوویانە، پێشكەشیان كردووە، خەڵكێكی یەكجار زیاتریش لەم هۆڵە و بیستم لە هۆڵەكانی تریش بەشداری ئەم ئیڤێنتەن، ئەمە ئەو خاڵە نیشان دەدات كە ڕوحیەتی داهێنان و دروستكردن لای گەنجەكانی ئێمە چەندە كە ئەمە ئاواتێكی چەند ساڵەی ئێمە بووە.

من هەمیشە ویستوومە گەنجەكانی ئێمە خۆیان پشت بە خۆیان و تواناكانی خۆیان ببەستن، هەلی كار بۆ خۆیان و خەڵكی تر دروست بكەن. ئەوەی ئێمەش پێمان بكرێ وەكوو حكوومەت هاوكار و پاڵپشتیان بین.

من دیسان دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هیوادارم ساڵ بە ساڵ ئێوە سەركەوتوو تر بن و ئیڤێنتی باشتر بكەن و بە هەموو ئاواتەكانتان بگەن.

جارێكی تر زۆر دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هەرچەندە بە بیرتان هێنامەوە كە ساڵێكی تریش هاتۆتە سەر تەمەنمان و گەورەتر بووین، بەڵام هیوادارم هەمووتان تەمەن درێژ بن و زۆر زۆر سوپاستان دەكەم.

News Code 7789

Your Comment

You are replying to: .
captcha