نزیکەی 40 هەزار ئاوارەی سووری ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیایان بەجێهێشت

بەشی جیهان- لەدوو هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 40 هەزار سووری لەناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی تورکیا بەرەو باکووری ڕۆژئاوای سووریا کۆچیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوا بەئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووه‌: "سورییەکان لەڕێگەی چوار دەروازەی سنوورییەوە گەڕاونەتەوە سووریا کە لەلایەن گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەربە تورکیاوە کۆنترۆڵ کراون.

بەوتەی مازن عەلوش، تاڕۆژی دووشەممە 27ی شوباتی 2023 نزیکەی 13 هەزار و 500 سووری لە دەروازەی بابلهەوا و نزیکەی 10 هەزار لە دەروازەی جەرابلوس‌ و نزیکەی حەوت هەزار لە دەروازەی بابولسەلام‌ و گرێسپیه‌وه‌ گەڕاونەتەوە بۆ ناوخۆی سووریا.

هەروەک بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا باسی لەوەکردوە، تاوەکوو ڕۆژی دووشەممەی رابردوو نزیکەی 40 هەزار پەنابەری سووری لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە بۆناوخۆی سووریا، ئاماژەی بەوەش کردوە، ژمارەی ئەو سووریانەی بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێنەوە ڕوو لەزیادبوونە.

بەگوێره‌ى ئەو کۆتوبەندانەی لەمانگی نیسانی ڕابردووەوە تورکیا بەسەر پەنابەرە سوورییەکانی ناو ئەو وڵاتەی سەپاندوە، هەر سوورییەک بگەڕێتەوە بۆناو خاکی سووریا مافی ئەوەی نییە بگەڕێتەوە بۆناو تورکیا، ئەمەش لەپێناو هاندانیان بۆئەوەی بەیەکجارەکی بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.

لەدوای شەڕی ناوخۆی سووریا کە لەساڵی 2011وە دەستیپێکردوە، نزیکەی 3.5 ملیۆن سووری کۆچبەری تورکیا بوون، بەڵام لەناوخۆی تورکیا دژایەتییەکی زۆریان دەکرێت‌ و بەشێوەیەکی ڕەگەزپەرستانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

News Code 7783

Your Comment

You are replying to: .
captcha