لیژنەی کشتوکاڵ لە په‌رله‌مانى عێراق هۆشداری لە لێکەوتەکانی دروست کردنی بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان‌ دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی کشتوکاڵ ‌و سەرچاوەکانی ئاو لە په‌رله‌مانى عێراق هۆشداری‌داوە لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دروست کردنی بەنداوی نوێ ‌و وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر ڕووباری دیجلە لەلایەن حکوومەتی هەرێمه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەفیق ساڵحی ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ ‌و سەرچاوەکانی ئاو لە په‌رله‌مانى عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: "عێراق بەدەست قەیرانێکی ڕاستەقینەی بێ‌ئاوییەوە دەناڵێنێت، لەبەرئەوەی ئەو بەشە ئاوەی بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتیی بەریدەکەوێت لێی زەوت کراوە، ئەوەشی دۆخەکەی سەخت کردوە بریتییە لە دروست کردنی چەندین بەنداوی بچووک ‌و مامناوەند لەلایەن حکوومەتی هەرێم لەدەرەوەی پلانی حکوومەتی فیدراڵی بۆ دابەش کردنی ئاو بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەسەرتاسەری عێراقدا".

ساڵحی هەروەک وتوویەتی: "دروست کردنی بەنداو ئەرکی حکوومەتی ناوەندییە و هیچ پارێزگا یان هەرێمێک مافی دروست کردنی بەنداوی لەدەره‌وەی پلانەکانی حکوومەتی فیدراڵی نییە، بۆ ئەوەش داوای لە حکوومەت ‌و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی بەغدا کردووە بۆ ڕێگری کردن لە حکوومەتی هەرێم لە دروست کردنی بەنداوی بچووک‌ و مامناوەندی نوێ دەستتێوەردان بکەن، بەوپێیەی کارەساتی ئاوییان لە ناوەڕاست ‌و باشووری عێراق لێدەکەوێتەوە، ئەوە جگە لە کاریگەرییە نەرێنییەکەی لەسەر پلانی کشتوکاڵی ‌و بەهەدەردانی سامانی ئاژەڵیی ‌و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی خۆراکیی لە عێراقدا".

لەماوەی ڕابردوودا، وەزارەتی کشتوکاڵ ‌و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای "پاوەر چاینا"ی چینی واژۆ کردوە بۆ دروست‌کردنی چوار بەنداو لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان.

News Code 7775

Your Comment

You are replying to: .
captcha