لە ئێستادا ئارامی و ئاشتی لە عێراق جێگیرە

بەشی جیهان- سەرۆککۆماری عێراق، ڕایگەیاند، دەوڵەتەکەی زیاتر ئامادەی گرنگیدان بە باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بووە، دوای ئەوەی بەسەر سەختییەکانی دوو دەیەی ڕابردوودا زاڵبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولـلەتیف ڕەشید، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس" ڕایگەیاندووە: وڵاتەکەی "له ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی دژواری بووەوه، لەوانه خۆپیشاندان له بەرامبەر هێزه بیانییەکان و توندوتیژی نێوان سوننه و شیعه و هێرشەکانی داعش".

لە هەمان کاتدا سەرۆککۆماری عێراق دانی بەوەدانا کە "هێشتا ململانێ هەیە"، بەڵام داوای لە عێراقییەکان و بەتایبەت نەوەی گەنج کرد کە سەبر بگرن و باوەڕیان بە داهاتوو هەبێت.

ڕەشید ئاماژەی بەوەدا کە "باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەوانە ئێران، سووریا، کوەیت، سعوودیە، تورکیا و ئوردن، سەرچاوەی هێزن بۆ عێراق".

ناوبراو هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ بەردەوام‌بوون لە مامەڵەکردن وەک ناوبژیوانێک لە ناوچەکەدا.

عەبدوللەتیف ڕەشید لە کۆتاییدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت لە عێراقدا دژبە گەندەڵی بوەستن.

News Code 7764

Your Comment

You are replying to: .
captcha