کۆبوونەوەکانی وه‌فدی هەرێم‌ و بەغدا ئەرێنی بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەبەغدا ئاشکرای ده‌كات كه‌ کۆبوونەوەکانی پێشوتری وه‌فدی هەرێم‌ و بەغدا ئەرێنی بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا به ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووه‌، سەردانی ئەم دواییەی وه‌فدی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەکانی پێشووتر لەگەڵ حکوومەتی عێراق، زۆر ئەرێنی بوون و لەسەر ئامادە‌کردنی یاسای نەوت و غاز گەیشتونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی.

ناوبراو ده‌ڵێت، بڕیارە رۆژی دووشەممە جارێکی دیکە وه‌فدی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەنەوە و تا کۆتایی هەفتە بمێننەوە، بۆ ئەوەی بەردەوامی بدەنە گفتوگۆکانیان و بگەنە رێککەوتن.

فارس عیسا راشیگه‌یاندووه‌، گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی هەردوو پڕۆژەیاسای نەوت و غاز و بوودجە بەردەوام دەبن تا دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

News Code 7754

Your Comment

You are replying to: .
captcha