بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: "بابه‌تی هه‌ڵبژاردن گرنگه و په‌یوه‌ندی به ماف و ئیستحقاقی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه، ده‌مه‌وێت سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ری و ئه‌و کرانه‌وه‌ییه ده‌که‌م که له‌لایه‌ن سه‌رۆک و کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتییه‌وه ئاڕاسته‌مان کراوه و له‌گه‌ڵ باسکراوه، بۆیه بابه‌تی هه‌ڵبژاردن وه‌کوو بابه‌تێکی گرنگی گشتی که په‌یوه‌ندی به ئیستحقاقێکه‌وه هه‌یه که ده‌بێت هه‌ر چوار ساڵێک ئه‌نجامبدرێت و ناکۆکی لایه‌نه‌کان به‌لاوه بنرێت و بابه‌تی هه‌ڵبژاردن بکرێته ئه‌وله‌ویه‌تی دانوستان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "کات له‌به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان و پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان نیه، بۆیه له کۆبونه‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی دوای گفتوگۆیه‌کی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که کۆبوونه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چووه‌ته ناو رای گشتی که هۆکاری ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن کورتکراوه‌ته‌وه له نێوان پارتی و یه‌کێتی، له‌کاتێکدا بابه‌تێکی گشتیه و په‌یوه‌ندی به هه‌موو حزبه‌کانه‌وه هه‌یه و ده‌بێت رێککه‌وتنی هه‌موو هێزه‌کانی له‌سه‌ر بکرێت".
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان وتیشی: "وه‌کوو قۆناغی سه‌ره‌تا پێمان راگه‌یه‌ندرا که کارگێڕانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی قسه له‌گه‌ڵ پارتی دیوکراتی کوردستان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌ی له نێوان ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هه‌ردو حزب بکرێت و ئه‌گه‌ر ناکۆکییه‌ک هه‌یه و ئه‌گه‌ر ورده‌کاریه‌ک هه‌یه سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و کۆمسیۆن چاره‌سه‌ر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بتوانێت کاره‌کانی خۆی ده‌ستپێبکات".
Your Comment