هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌ميشه‌ به‌ فاکته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ درێژه‌ى ديداره‌کانيدا له‌ ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌يمس کليڤه‌رلى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا کۆبووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، گفتوگۆ و هه‌وڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى وزه‌ و ياساى نه‌وت و گاز له‌ عێراق، گفتوگۆيان کرد.

وه‌زيرى ده‌ره‌وى به‌ريتانيا، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌که‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دووپات کرده‌وه‌. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا که‌ به‌ريتانيا وه‌ک هاوبه‌شێک به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ ناوچه‌که‌ گرنگه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى کوردستانى بۆ هاريکارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى به‌ريتانيا ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌کانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا کرده‌وه‌، هه‌روها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا که‌ هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌ميشه‌ به‌ فاکته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا چه‌ندين پرسى ديکه‌ و ئه‌و ئاڵنگاريانه‌يان خسته‌ به‌ر باس که‌ ڕووبه‌ڕووى جيهان ده‌بنه‌وه‌.

News Code 7720

Your Comment

You are replying to: .
captcha