نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زيرانی عێراق کۆ بووه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ کۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ کۆ بووه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوايين پێشهاته‌کانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر‌کردنى کێشه‌کانيان، دۆخى ئابوورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سياسيى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه‌، ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق له‌ ناوچه‌که‌ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا جەختیان لە به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌کانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور کردەوە و هاوڕا بوون که‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه‌، کارى پێکه‌وه‌يى و هاريکاريى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێکهاته‌کانى عێراقى ده‌وێت.

له‌ ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مريکا و ڕێکاره‌کانى حکوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووريى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌که‌ و جيهان، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سنووره‌کان و چه‌ند پرسێکى ديکه‌، خرانه‌ به‌ر باس.

News Code 7716

Your Comment

You are replying to: .
captcha