له‌سه‌ر داوای یه‌کێتی کۆبوونه‌وه‌کانی ئەو حزبە لەگەڵ پارتی دوادەخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێکى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ به‌ڵام له‌سه‌ر داوای یه‌کێتی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوانیان دواخراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود محه‌ممه‌د وته‌بێژی پارتی به‌میدیاى نزیک له ‌حزبه‌که‌ى وتووه‌: "وه‌کوو پارتی ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای یه‌کێتی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوانمان دواخراوه‌، ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ردانه‌که‌شمان بۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، باسی گرفت ‌و مه‌ترسییه‌کانمان کرد و له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش له‌مساڵدا، هه‌ردوولا هاوڕا بووین‌ و جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوانمان له‌وباره‌یه‌وه‌ کرده‌وه‌".

وته‌بێژى پارتى دەشڵێت: "بڕیاربوو هه‌فته‌ی دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ جارێکی دیکه‌ کۆبونه‌وه‌ی دوه‌م ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای یه‌کێتی دواخراوه ‌و ئه‌وان ئاماده‌ییان نه‌بوو کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وامبن".

له‌دواى بڕیاره‌که‌ى دادگاى هه‌ولێر که‌ ڕایگه‌یاند، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیه‌و ده‌توانێت موماره‌سه‌ى مافه‌ سیاسییه‌کانى خۆى بکات، یه‌کێتى ڕه‌خنه‌ى له ‌پارتى گرت ‌و بڕیاری دا کۆبوونه‌وه‌کانى له‌گه‌ڵدا ڕابگرێت.

News Code 7690

Your Comment

You are replying to: .
captcha