هاوکارییەکان بۆ خەڵکی لێقەوماو، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت

بەشی تورکیا- نوێنەرایەتى هەدەپە لە هەرێمی کوردستان لەبارەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان پەیامێک ئاڕاستەى هاوڵاتیان‌ و چالاکوان‌ و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنى‌ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنه‌رایه‌تى هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ ئاگاداریه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "داوا له‌سه‌رجه‌م هاونیشتمانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌و هاوكاریانه‌ى بۆ کوردستانی تورکیا كۆ ده‌كرێنه‌وه‌، تەنها پارە بێت‌ و بۆ کوردستانی سووریاش پێداویستیى جۆرا و جۆری ژیان بێت".

هه‌ده‌په‌ هۆشداری دەدات: "ئاكه‌په‌ و دەوڵەتى تورکیا دەستبەسەر سەرجەم ئەو کۆمەک‌ و هاوکارییەکانەدا دەگرێت کە لە هەرێمی کوردستان‌ و هەر ناوچە و وڵاتێکەوە دەنێرێتە کوردستان، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان‌ و چالاکوانان‌ و ڕێکخراوەکان‌ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، هاوکارییەکان بۆ کوردستانی تورکیا تەنها پارە کۆ بکرێتەوە نەک پێداویستى ڕۆژانە".

هەدەپە داوا لە هاوڵاتیان ده‌كات، پارەکانیان ڕادەستى ئەو لایەنانە بکەن کە سەرپەرشتى کەمپینەکان دەکەن، چوونکە پارە هیچ کێشەی نییە و کۆمەکی دارایی دەگاتە شوێنی خۆی‌ و گرفتی نابێت.

نوێنەرایەتى پارتی دیموکراتیکی گەلان له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ كوردستانی سووریاش داوایکردوە، "بۆ کوردستانی سووریا ئاساییە کە کۆمەک‌ و هاوکارییەکان پارە یان هەر پێداویستییەکى دیکە بێت‌ و هیچ ڕێگریی‌ و بەربەستێک نییە بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ ئەو ناوچانە".

News Code 7673

Your Comment

You are replying to: .
captcha