تیمێکی تیرۆریستی له ‌نزیک سلێمانى ده‌ستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیر کردنى تیمێکی هەشت کەسیی تیرۆریستی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرای کرد، پشتبەستوو بەزانیارییە هەواڵگرییەکان ‌و بەدواداچوونی وردیان، زانیاریان پێگه‌یشتووه‌ لەسەر بوونی گروپێکى تیرۆریستی کە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشارداوە و هەڵهاتوون لە یاسا.

ئاسایش ده‌ڵێت: "دوای ڕەزامەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم کەیسەوە دەستیپێکرد و بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی گرووپه‌که‌ دەستکەوت ‌و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕۆژی 5ى ئه‌م مانگه‌ لەچەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانمان بەهاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، هه‌شت تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عێراق بەگوێره‌ى مادەی 2ى تیرۆر دەستگیرکران".

ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه‌، "دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوت، تۆمەتبارە دەستگیراوەکان پێشینەی کاری تاوانکاریی ‌و تیرۆریان هەبووە و بەشداربوون لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی ‌و شەهید کردنی هاوڵاتی ‌و کارمەندانی هێزەئەمنییەکانی عێراق.

ئه‌وه‌ش ڕوون کراوه‌ته‌وه‌، "هەر بەگوێره‌ى دانپێدانانی تۆمەتباران، بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین کاری تاوانکاری ‌و تیرۆریستی ‌و دواتر بەیعەتیان بەداعش داوە و بوونه‌ته‌ چەکدار و لەدەروەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەکان درێژەیان بەکارە تیرۆریستییەکانیان داوه‌، دواتریش بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی خوازراوو ناسنامەی ساختە و کارکردنەوە، ڕوویان له‌ سنووری تەکیە و بازیان کردووه ‌و نیشتەجێبوون".

News Code 7665

Your Comment

You are replying to: .
captcha