کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 16ی کانوونی دوهەمی 2021 ڕوانگەیسووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازی و لۆجەستیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبەداعش لە خاکی عێراقەوە گەشتۆتە کوردستانی سووریا.
ڕوانگەکە باسی لەوە کردووە کە کاروانەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ٣٥ بارهەڵگری بارکراو بە کەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی و تانکەری سووتەمەنی پێکهاتوون و لە دەروازەی سنووری وەلیدی نێوان عێراق و سوریا و عێراق و ئوردنەوە بەرەو شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتوون، دواتر روویان کردۆتە بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە حەسەکە و دێرەزوور.
شایانی باسە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەش کاروانێکی تری هێزەکانی سە ربە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کە لە ٢٥ بارهەڵگر پێکهاتبوون و کەلەپەلی لۆجستی و چەکی قورسی وەک تۆپ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان پێبووە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕوویان کردبووە بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کرد، دواتر بەرەو کێڵگەی نەوتیی "عومەر" و "کۆنیکۆ" لە دێرەزوور بەڕێکەوتبوون.
Your Comment