ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هه‌موار بكرێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ  تاڵه‌بانی له‌ به‌غدا پێشوازیی كرد له‌ جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان، كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردن، ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له‌ كۆتایی هێنان به‌ گرژییه‌كان و ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێی سیاسی كرایه‌وه‌.

پرسی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان و بۆچوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌كه‌ یه‌كێک بوو له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و تاڵه‌بانی وتی: "ئێمه‌ و زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تریش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌ردین له‌واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌، تۆماری ده‌نگده‌ران پاک بكرێته‌وه‌ و پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان هه‌ڵبژێرن و وه‌ک كارتی فشار به‌كارنه‌هێنرێن، جێبه‌جێ كردنی ئه‌و خاڵانه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رده‌وه‌ له‌ واده‌ی دیداریكراوی خۆیدا".

له‌ دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌ پشتیوانی هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌كان كرده‌وه‌ له‌پێناو سه‌رخستنی حكومه‌تی نوێ و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی له‌پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌هێزكردنی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تداری.

News Code 7649

Your Comment

You are replying to: .
captcha