بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "پێشوازی له‌م هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانانمان له هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین، كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه".
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاندووه، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیات بنێن، ماڵێكی یه‌كگرتوو، هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
شایانی باسە شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆبوونه‌وه و به‌پێی راگەیەندراوی هاوبەشی هه‌ردوو حزب، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشوتری هەردوولا خرانەڕوو، رێککەوتن لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردوو شاند ئەنجام بدرێت.
Your Comment