سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە

بەشی تورکیا- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ بووەوە و پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا  گفتوگۆی لەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە و لەوبارەیەوە له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا، دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستبه‌کاربوونی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان و ده‌رفه‌ته‌کانی هاریکاریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ بواری وزه‌دا، تاوتوێ کران.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستی دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا له‌ هه‌موو بواره‌کاندا کرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش بواری بازرگانی و ئابووری و سوودوه‌رگرتن له‌و‌ ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ بواری وزه‌دا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ ده‌کرێت رۆڵی کارای هه‌بێت له‌ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی و پێویستییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ جیهان و به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌وروپا له‌ بواری وزه‌ و گازی سرووشتیدا دروست بووه‌.

News Code 7620

Your Comment

You are replying to: .
captcha