دادگای فیدراڵی عێراق سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی لە گواستنەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی هەر بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان.

به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ری نیوز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری داوه‌ به‌ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە گواستنەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.

موستەفا سەنەد پەرلەمانتاری سەربەخۆ ئاماژەی بەوەداوە، هەموو ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێستا داویەتی بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم هەڵدەوەشێندرێتەوە بەو پێیەی پێشێل کردنی یاسا و مادەکانی دەستوورە.

باسی لەوەش کرد، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی بوودجەی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراقدا جێگیر دەکرێت. دەشڵیت، "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مافی خۆیانە و دەستکاری ناکرێت."

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتار دادگای باڵای فیدراڵی ناردنی پارەی بۆ هەرێم لە دەرەوەی دەستوور و بودجە بە نایاسایی داناوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو داهاتەی نەوتی هەرێم هەیەتی کەمترە لەو پارانەی کە بۆ هەرێم دەچێت و ئەوان تەنها دەیانەوێت بەپێی یاسا و دەستوور لە بوودجەدا پشکی هەرێم دابین بکرێت.

ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ کاتێکدایه‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدابوو 400 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکات.

News Code 7613

Your Comment

You are replying to: .
captcha