بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "پارتى و یەکێتى له په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن که په‌یوه‌ندییه‌کانیان له ماوه‌یه‌کى نزیکدا ئاسایی بکه‌نه‌وه".
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: "له‌بنه‌ڕه‌تیشدا په‌یوه‌ندیه‌کان ئاسایین، چوونکه پارتى و یه‌کێتى دوو ڕێکخراوى جیاوازن له سیستمێکى فیدراڵى فره حزبى کار ده‌که‌ن، له‌ناو ئه‌و سیستمه‌شدا ئه‌کید جیاوازیى هه‌بووه و ئێستاش هه‌یه و له داهاتووش ده‌بێت".
پیره به ڕۆژنامه‌نووسانى وت: "ئه‌گه‌ر پێتانوایه ئه‌مجاره دابنیشین و دواتر هیچ جیاوازیه‌ک نابێت، شتى وا نابێت، به‌ڵام یه‌ک شت گرنگه، مهفهوومى کێبڕکێى سیاسى له دوژمنایه‌تى سیاسى جیا بکرێته‌وه، ئێمه و پارتى دوژمنى یه‌کتر نین، به‌ڵکوو منافسى سیاسى یه‌کترین، ده‌مانه‌وێت به‌به‌رنامه‌ى خۆمان زۆرترین ده‌نگده‌ر ڕابکێشین، ئه‌مه بۆ پارتیش به هه‌مانشێوه‌یه".
مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌ى یه‌کێتى وتیشى: "ئێمه له به‌غدا دانیشتین و له‌سه‌ر پێکهێنانى حکوومه‌تى عێراق ڕێکه‌وتنمان کرد، به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌ش داده‌نیشین و پێداچوونه‌وه بهڕێکهوتننامهى نێوانماندا ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر پێویست بکات، ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کى دیکه‌ش ئاماده ده‌که‌ین".
لەبارەى نیگەرانیەکانى یەکێتى لە پرسى پێکهاتەکان، سەعدى پیرە ڕایگەیاند: "ئێمه نامانه‌وێت کورسیه‌کانیان که‌م بکرێته‌وه له په‌رله‌مان، به‌ڵام ناشکرێت که‌سێک له پێکهاته‌یه‌ک که کادیرى حزبێکه نه‌ک پێکهاته‌که‌ى خۆى کورسیه‌کى هه‌رزانى بۆ حزبه‌که‌ى ده‌ستبکه‌وێت، ئێمه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه نوێنه‌رى تورکمان و مه‌سیحیه‌کان پێویسته نوێنه‌رایه‌تى ئه‌وان بکه‌ن، نه‌ک پارتى و یه‌کێتى".
داواکاریهکیشى ئاراسته‌ى پێکهاته‌کان کرد و داوای کرد: "پێویسته خۆتان به‌دووربگرن له کێشه‌کانى نێوان پارتى و یه‌کێتى و نه‌بنه به‌شێک له‌کێشه‌کان، وه‌ک چۆن له‌کاتى شه‌ڕى ناوخۆ بێلایه‌ن بوون، با هه‌ر ئاوا به‌و شێوه‌یه بمێننه‌وه".
پیرە لەبارەی به‌یاننامه‌کانى یەکێتی و پارتیش وتى: "ئه‌و به‌یاننامانه‌ش که پارتى و یه‌کێتى بڵاویان ده‌که‌نه‌وه زۆر ئاسایین، جارى وا هه‌یه نووسه‌رى یه‌کێکیان قه‌ڵه‌مى درێژتره و ئه‌وى دیکه کورتتره".
Your Comment