داهاتی نەوتی هەرێم 45 لەسەدی بۆ حکوومەت و 55 لەسەدی بۆ کۆمپانیاکان بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بڵاو بووەتەوە و دەڵێت 45 لەسەدی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ حکوومەت و 55 لەسەدی بۆ کۆمپانیاکان بووە.

کوردپرێس: بەپێی نوێترین راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت کە درەو میدیا بڵاوی کرۆدتەوە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کۆی ملیارێک و 243 ملیۆن دۆلار تەنیا 553 ملیۆن دۆلاری بۆ خەزێنەی حکوومەتی هەرێمە کە دەکاتە 45%.

بە پێی نوێترین راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت لە 1/7 بۆ 30/9/2020 کۆی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:

- نەوتی فرۆشراوی 39 ملیۆن و 365 هەزار بەرمیل نەوت

- نرخی بەرمیلێک نەوت : 31.66 دۆلار

- کۆی داهاتی نەوتی هەرێم : ملیارێک و 243 ملیۆن دۆلار بووە.

داهاتی نەوتی هەرێم بەم شێوەیە دابەش بووە

- گۆڕانکاری لە ڕەسیدی حیساباتی کڕیارەکان 26 ملیۆن و 255 هەزار دۆلار بەرێژەی 2%

- ڕسووماتی سوود : 3 ملیۆن و 299 هەزار دینار بەرێژەی 0.2%

- پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: 421 ملیۆن و 495 هەزار دۆلار بەرێژەی 34%

- پارەدان لە بەرامبەر تاریفی کۆمپانیای وزەی تورکی TEC: 47 ملیۆن و 715 هەزار دۆلار بەرێژەی 4%

- بڕی پارەی دراو بۆ کۆمپانیای بۆریی کوردستان KPC : 191 ملیۆن و 273 هەزار دۆلار بەرێژەی 15%

- سافی داهاتی وەرگیراو بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان: 553 ملیۆن و 487 هەزار دۆلار بەرێژەی 45%

واتا لەکۆی ملیارێک و 243 ملیۆن دۆلار بڕی 690 ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمپانیاکان بەرێژەی 55% و بڕی 553 ملیۆن دۆلاری بۆ خەزێنەی حکوومەت چووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 758

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha