عایشه ئه‌فه‌ندی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی باکووری سووریا ئاماژه‌ی به ئیدعای به‌رپرسانی تورکیا له‌باره‌ی ناوچه ئارامه‌که‌وه کرد و به هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: تورکه‌کان ئیدعایێکی زۆر ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مه به‌م مانایه نییه که ئێمه ئه‌و ئیدیعایانه قبووڵ بکه‌ین.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌گه‌ر بڕیاره ڕێککه‌وتنێک بکرێت به بێ قبووڵ‌کردنی ئێمه زه‌مانه‌تێکی نابێت.
عایشه ئه‌فه‌ندی ڕاشی‌گه‌یاند: ئێمه به باشی ده‌زانین که تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ داگیرکاری و زیادکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه که‌واته له یارییه‌که‌ی ئه‌واندا گیر ناخۆین.
ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کوردستانی سووریا جه‌ختیشی کرده‌وه: ئه‌و شته‌ی که ڕوون و ئاشکرایه ئامانجی تورکیایه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای باکووری سووریا له‌پێناو جێبه‌جێ‌کردنی ئامانجه درێژخایه‌نه‌کانی له ناوچه‌که‌دا.
عایشه ئه‌فه‌ندی زیادیشی کرد: ئێمه به هاوپه‌یمانانمان ڕاگه‌یاندووه که به هیچ له‌ونێک پڕۆژه گه‌شه‌خوازانه‌کانی تورکیا قبووڵ ناکه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment