بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت بەغدا ئامادەیی دەربریوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ هەرێم بەڵام ئالیەتی چارەسەركردنەكە كێشەكە ماوە كە نێوان هەردوولا یەكلا بكرێتەوە.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی راگەیاندووە تائێستا ئێمە وەكوو نوێنەرانی كورد لەسەردانی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا ئاگادار نەكراوینەتەوە بەڵام باس لە ئەنجام دانی ئەو سەردانە كراوە و هەرێمیش كاتێک سەردان ئەنجام دەدەن و هەنگاو دەنێن و ئێمە ئاگادارناكرێینەوە.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران روونیشی كردەوە بەغدا ئامادەیە كێشەكانی لەگەڵ هەرێم چارەسەربكات بەتایبەت كە سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق دۆستی كوردە و نییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی هەیە لەگەڵ هەرێم لە بوارەكانی نەوت، مووچە، بوودجە، پێشمەرگە و ناوچە كێشەلەسەرەكان.
جەمال کۆچەر ئاشكراشی كرد بەڵام ئەوەی لە ئێستادا گرنگە ئالیەتی چارەسەركردن و جێبەجێ كردنی ئەو هەنگاوانەی كەپێویستە لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ كێشە هەڵپەسێدراوەكان بگیرێتەبەر.
جێی ئاماژە كردنە پێشتر بڵاوكرایەوە دوای جەژنی قوربان وەفدێكی حكوومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەكان سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment