به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری پێشووی پارێزگای که‌رکووک له په‌رله‌مانی عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایی‌كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكیشه له لێدوانێكدا گوتی: "داعش له سنووری که‌رکووک به‌هێزه و نه‌ڕووخاوه و له دوای هێرشی عێراقیش بۆ سنووری حه‌ویجه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر هیچ ته‌رمێكی داعش نه‌بیندرا و وه‌كوو خۆیان ماون له ناوچه‌كه‌دا و به‌شێكیشیان له ناو ئاواره‌كان خۆیان حه‌شار دابوو كه تا ئێستاش ئاواره‌كان هه‌ر ماون بۆیه داعش له ناوچه‌كه به‌هێز بووه و هه‌ر وه‌كوو خۆیشی ماوه".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و دۆخه نه‌دۆزرێته‌وه سیناریۆی 2005 و 2006 و 2007 و 2008 دووباره ده‌بێته‌وه چوونكه هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان ده‌پارێزن و شه‌قام و كۆڵانه‌كان به ده‌ست داعشه‌وه‌ن بۆیه مه‌ترسی هه‌یه جارێكی دیكه حه‌ویجه و ڕیاز و ره‌شاد بكه‌ونه‌وه ده‌ست داعش و حكوومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نامێنێت".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بڕواشی وایه "جگه له ده‌ره‌وه‌ی شار، مه‌ترسیی داعش بۆ ناو كه‌ركووكیش هه‌یه چوونكه ئه‌و دیواره‌ی پێشتر پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی شار دروستی كردبوو ئێستا نه‌ماوه و ڕێگا بۆ داعش خۆش بووه بێنه ناو كه‌ركووک و خه‌ڵكی خۆیشیان له‌ناو ئیداره و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا هه‌یه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment