کوردپرێس:
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە: گرووپی هەیئەی تەحریر شام کە پێشتر بە بەرەی نوسڕە ناسرابوو بەشێکی زۆری ئیدلب و دەوروبەری لەژێر دەستدایە و لەو ناوچانەدا گرووپە ئیسلامییەکان و ئۆپۆزسیۆنیشیان تێدایە کە دەسەڵاتیان کەمترە. بۆیەش لە کۆتای مانگی چوارەوە پارێزگای ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری ڕۆژانە ڕووبەڕووی شەڕی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە لەگەڵ حکوومەتی سووریا بوونەتەوە.
بەیانی ڕۆژی سێشەممە شەڕ و پێکدادانێکی توند لە شارۆچکەیێکی ئیدلبی باشوور دەستی پێکرد، بەپێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ 20 چەکداری گرووپەکان کوژراون و زۆربەیان چەکدارانی تەحریر شام بوون.
لە لازقییەی تەنیشت ئیدلب شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان دوو لایەنەکە لە ناوچەی شاخی کوردان 10 چەکداری گرووپە جیهادییەکان کوژران.
ڕوانگەی سووری وتیشی ئەم شەڕ و پێکدادانانە هاوکاتن لەگەڵ بۆرودمانکردنی ناوچە دوورە دەستەکانی ئیدلبی باشوور و لازقییەی باکوور و حەمای باکوور.
هێزەکانی حکوومەتی سووریا ڕۆژی یەکشەممە پێشڕەوییان کرد لە شارۆچکەیێک لە ئیدلبی باشوور لەکاتێکدا توانییان کۆنتڕۆڵی شارۆچکەی هەبێت و دەوروبەری بکەن. هەوڵدەدەن بەرەو ناوچەی خان شیخۆن پێشڕەوی بکەن کە گەورەترین شارۆچکەیە لە ئیدلبی باشوور.
Your Comment