سكاڵاكانی حكوومەتی عێراق لەسەر هەناردەی نەوت هەرێم ماون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی لیژنەی داراییی پەرلەمانی كوردستان وردەكاریی سكاڵا نەوتییەکانی عێراق دژی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو و دەڵێت: ڕێكەوتنی سیاسی ڕۆڵی دەبێت لەیەكلاكردنەوەی ئەو سكاڵایانە.

کوردپرێس:

شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: سكاڵاكانی حكوومەتی عێراق لەسەر هەناردەی نەوت هەرێم ماون، بەڵام ئەگەریشی هەیە بەڕێككەوتنی سیاسی چارەسەر بكرێن، بەڵام ئەگەر ڕێكەوتنی سیاسی نەبێت ڕێكارە یاساییەكانی خۆی دەبڕێت و جێبەجێ دەكرێت.

ناوبراو وتیشی:" ژمارەیێک سكاڵا لەسەر هەرێمە، دیارترینیان سكاڵایێكی بەغدایە لەپاریس لەسەر توركیا تۆماری كردووە، كە داوای 26 ملیار دۆلار دەكات لە بەرامبەر هاوردەكردنی نەوتی هەرێم، جگە لەوەش سكاڵایێک لەدادگای فیدراڵی لەسەر هەرێم تۆمار كراوە، هاوكات سكاڵایێكی دیكەش كە وەزیری نەوتی عێراق لەسەرۆكی حكوومەتی هەرێم و وەزیری سامانە سروشتییەكان تۆماری كردووە".

سەبارەت بەئەنجامی سكاڵاكانیش، شێركۆ جەودەت ئاشكرای كرد: دۆسێی دادگاییەكە بەخاوی بەڕێوە دەچێت و لەسەر ڕێكەوتنی سیاسی ڕاوەستاوە، بۆ ئەوەی چانسێكیان پێبدرێت ڕێكبكەون، بەڵام ئەگەر ئەو ڕێكەوتنە نەبێت سكاڵاكان فاكتەر دەبن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یەكتر.

News Code 75689

Your Comment

You are replying to: .
captcha