عێراق برینداره‌کانى شه‌ڕی داعش ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری به‌رگریی عێراق باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ وه‌زاره‌ته‌که‌ى ئاماده‌یه‌ سه‌رجه‌م برینداره‌کانى شه‌ڕى دژى داعش بنێرینه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات تا چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جاح حه‌سه‌ن شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگریی عێراق له‌ کاتی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بریندارانی شه‌ڕی داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافى كه‌سوكاری شه‌هید و بریندارانى شه‌ڕى دژى داعش دابین بکه‌ن و سه‌رجه‌م بریندارانی شه‌ڕی دژی داعش به‌ مووچه‌ی ته‌واوه‌تی خانه‌نشین بکرێن.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: یه‌کێک له‌و مافانه‌ که‌ پێشکه‌شى برینداره‌کان ده‌کرێن ئه‌وه‌یه‌ له‌ کاتى خانه‌نشین بوونیاندا کۆى مووچه‌که‌یان بۆ خه‌رج بکرێت و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌کان بۆ برینداره‌کان دابین ده‌که‌ن تا به‌ ته‌واوى چاک ده‌بنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگریی عێراق ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ وه‌زاره‌ته‌که‌ى ئاماده‌یه‌ سه‌رجه‌م برینداره‌کانى شه‌ڕى دژى داعش بنێرینه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات تا چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.

شایانی باسه‌؛ له‌ شه‌ڕی داعش به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق شه‌هید و بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75677

Your Comment

You are replying to: .
captcha