بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی نەگەپە ڕایگەیاندووە: "تورکیا پلانی ئەوەی دانابوو، کە لەماوەی چەند مانگێکدا تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیربکات و بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو کەشەدا ڕژێمی فاشیستی پاکتاوکار هەمیشەیی بکات."
ناوبراو وتیشی: "سەرەڕای ئەو هەموو دەرفەت و توانا تەکنەلۆژیایەی، کە هەیانە، بەکارهێنانی ئەو چەکانە، کە لەلایەن جیهانەوە قەدەغە کراوە، بە هەموو پشتیوانییەکانی پارتی؛ دوژمن لە ساڵی ٢٠٢٢دا شکستی هێنا و گورزی قورسی بەرکەوت."
قەرەیلان وتیشی: "ئەوەی ڕوویدا، نموونەیەکی گەورەیە، کە گرووپێک شەڕڤان چۆن سوپایەکی رێکخراو و خاوەن چەک، شکست دەدەن، ئەگەر ئەو هێرشە داگیرکەرییە سەربکەوێت دەوڵەتی تورک هەموو دەستکەوتەکانی کورد لە کوردستان لەناو دەبات و سنوورەکانی میساقی میلـلیش داگیر دەکرێن.
Your Comment