بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، جێگری سوپاسالاری عێراق رایگەیاند: سەرەڕای ئەنجام دانی کردەوە تیرۆریستییەکان لێرە و لەوێ، بەڵام داعش ناتوانێت جارێکی دیکە بەهێزەوە بگەڕێتەوە عێراق.
ناوبراو گوتیشی: بیری داعشی تاوەکوو ئێستا کۆتایی نەهاتووە و لە رووی سەربازیشەوە داعش ئەو توانایەی نەماوە کاریگەری لەسەر عێراق درووست بکات.
جێگری سوپاسالاری عێراق ئاماژەی بەوەش دا هێزەکانی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سنوورەکان بەردەوامن.
پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا رایگەیاندبوو داعش هەوڵی خۆڕێکخستنەوە و فراوان کردنی هەژموونی لە عێراق دەدات.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment