ژمارەیێک ئێزدیی دیکە مافی پەنابەرێتی لە فەڕەنسا وەردەگرن

بەشی جیهان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند 31 ئافره‌تی ئێزدی، به‌ یاوه‌ری منداڵه‌كانیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ فه‌ره‌نسا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌ی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هاتووە: ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئیراده‌ی پشتیوانی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسا بۆ پێشوازی كردن له‌ قوربانیانی توندوتیژی تائیفی و ئاینی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

وەزارەتەکە روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، گه‌یشتنی ئه‌و كاروانه‌ی ئافره‌تانی ئێزدی بۆ فه‌ره‌نسا به‌ هه‌ماهه‌نگی بووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.

پێشتر له‌ مانگی دیسێمبه‌ری رابردوودا، فه‌ره‌نسا پێشوازی له‌ 16 خێزانی ئێزدی كردبوو، دواتر له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا پێشوازی له‌ 28 خێزانی دیكه‌ كردبوو.

سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، به‌ڵێنی به‌ وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نادیه‌ موراد دابوو، كه‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌رگا بۆ 100 خێزانی ئێزدی له‌ قوربانیانی ده‌ستی رێكخراوی داعش بكات و خزمه‌تگوزارییه‌كانی خوێندن، پارێزگاری و ئاسایش، ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ دابین بكات.

سه‌رچاوه‌: رووسیاالیوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75603

Your Comment

You are replying to: .
captcha