کاردانەوەی کورد بە ڕێککەوتنی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر باکووری سووریا

بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا دەڵێت ئەم ڕێککەوتنە مومکینە سەرەتای ستراتێژیێکی نوێ بێت بەڵام وردەکارییەکانی هێشتا ڕوون نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمەریکا و تورکیا پاش چەندین حەفتە گفتوگۆ لەبارەی دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و هەوڵدان بۆ لابردنی نیگەرانییەکانی تورکیا، بڕیاریان دا ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە تورکیا دابمەزرێنن تا بەو جۆرەی کە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەپێی میکانیزمێک نیگەرانییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا هەنگاو بە هەنگاو لاببرێت.

کارناسان دەڵێن یەکێک لە پاشهاتە ئەرێنییەکانی ئەم ڕێککەوتنە وەستاندن یان هەڵپەساردنی هێرشی تورکیا دژ بە هێزە کوردەکان لە باکووری سووریایە. تورکیا لەم چەند ڕۆژەدا هەڕەشەی هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریای دەکرد لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیان لەسەر ناوچەی ئارامی باکووری ئەو وڵاتە.

ئاڵدار خەڵیل لە بەرپرسانی باڵای کوردەکانی سووریا، وێڕای پێشوازی کردن لەم ڕێککەوتنە بە هەواڵدەریی فەڕەنسای وتووە ئەم ڕێککەوتنە مومکینە سەرەتای ستراتێژیێکی نوێ بێت بەڵام هێشتا ئێمە پێویستمان بە زانینی وردەکاریی زیاترە.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە کوردەکان ڕێکەوتنی نوێی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر باکووری سووریا بەپێی وردەکارییەکانی هەڵدەسەنگێنن نەک مانشێتی ڕێککەوتنەکە.

ئاڵدار خەلیل زیاتر دەڵێت سەرۆک کۆماری تورکیا ئێستاش سەرەڕای ئەم ڕێککەوتنە لەسەر سڕینەوەی ئێمە لە باکووری سووریا جەخت دەکاتەوە.

لای خۆیەوە بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری بەڕێوەبەریی خۆسەری باکووری سووریا لەباەری پاشهاتەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان هۆشدار دەدات و بە ڕۆیتێرز دەڵێت: ئەگەر ئەمەریکا نەتوانێت هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا ڕابگرێت شەڕێکی گەورە بە باکووری سووریا ڕوودەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75600

Your Comment

You are replying to: .
captcha