به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕۆژانی ڕابردوودا که تورکیا له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا به پشتیوانیی ئه‌مریکا نا‌ئومێد بووه، ئاماده‌کارییه‌کانی ده‌ست پێکردووه بۆ ئه‌وه‌ی به 8 هه‌زار هێزی سه‌ربازی و که‌ره‌سته‌ی قورس له سنووری سووریا دووهه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی خۆی بۆ سه‌ر کوردی سووریا جێبه‌جێ بکات. تورکیا ده‌یه‌وێت ناوچه ئارامه‌که له قووڵاییی 32 کیلۆمه‌تری دروست بکرێت و هێزه‌کانی کوردی سووریا له‌و ناوچه‌یه بچنه‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی نیسبه‌ت به کۆنتڕۆڵ و نیشته‌جێکردنی 3 ملیۆن ئاواره‌ی سووریی دانیشتووی تورکیا له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵبگرێت.
ئه‌لێکساندر خلبنیکۆف کارناسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ڕووسیا به ڕۆژنامه‌ی کۆمرسانتی ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگه‌یاند: هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا چه‌ندین لێکه‌وته‌ی به‌دواوه ده‌بێت که مومکینه هه‌ندێکیان به زه‌ره‌ری تورکیا بن.
ناوبراو ده‌ڵێت: هێرشی تورکیا خه‌سار له هێزه ئه‌مریکی و ئه‌ورووپییه‌کانی جێگیرکراوی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد ده‌دات که‌واته تورکیا ده‌یهه‌وێت کارته‌کانی دانووستانی خۆی له‌گه‌ڵ واشنتن پته‌وتر بکاته‌وه.
ئۆیتۆن ئۆرهان توێژه‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتێژیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ڕایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته سه‌ر باکووری سووریا ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها نفووزی لۆبیی دژهتورکیا له ئه‌مریکا زیاتر ده‌بێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: مومکینه ئه‌م بابه‌تانه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی تورکیا دژی کورد دوا بکه‌وێت به‌ڵام ئه‌م دواکه‌وتنه زۆر ناخایێنێت.
کارناسان باسیان له‌وه کردووه که واشنتن نایهه‌وێت هاوپه‌یمانیی کوردی سووریا له‌ده‌ست بدات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نقه‌ره دژی کورده‌کان مومکینه کورد ناچار به دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بکات که له‌و ئه‌گه‌ره‌دا ناوچه‌ی ژیر کۆنتڕۆڵی ئه‌مریکا له باکووری سووریا جارێکی‌تر له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریاوه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێته‌وه.
دوکتۆر عادڵ باخه‌وان کۆمه‌ڵناسی کوردی دانیشتووی پاریس پێی وایه که کوردی سووریا پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 به هێرشێکی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌و کانتۆنه‌ی له‌ده‌ست دا له ئێستادا دۆخێکی ناله‌باری هه‌یه و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دووباره‌ی تورکیا بۆ سه‌ریان مومکینه جارێکی‌تر کورد ناچار به یارمه‌تیگرتن له دیمه‌شق بکات.
ناوبراو به یۆرۆنیووزی ڕاگه‌یاندووه: هێرشی دووباره‌ی تورکیا بۆ سه‌ر کورد مومکینه ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا په‌ره‌پێبدات و ئازادکرانی دیله‌کانی داعشی به‌دواوه بێت که پاشهاتهیێکی خراپی هه‌م بۆ سووریا و هه‌م بۆ جیهان ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment