چه‌كدارێكی داعش كه‌ ده‌ستدرێژیی كردبووه‌ سه‌ر ژنانی ئێزدی ده‌ستگیر كرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ سنوری نه‌ینه‌وا چه‌كدارێكی داعشیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌شدار بووه‌ له‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچ و ژنانی ئێزدی.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2019 وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: هێزێكی فرقه‌ی 20ی سوپای عێراق به‌ هاوكاریی پۆلیسی به‌عاج و به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگری حازم محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا قاسم ناسراو به‌ ئه‌بوو هاجه‌ریان له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا هاتووه‌: ئه‌بوو هاجه‌ر داواكراوه‌ و به‌شداری كردووه‌ له‌ تاوانه‌كانی ده‌ستدرێژی‌كردنه‌ سه‌ر كچ و ژنانی ئێزدی و كوشتنی گه‌نج و پیاوانیان.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75565

Your Comment

You are replying to: .
captcha